خۆشبه‌ختانه چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی جوانی كوردی هه‌ن، كه له بواری رۆمان‌دا ده‌نووسن، كۆمه‌ڵێك كاری جوانیان پێشكه‌شی خوێنه‌ری كورد كردووه، یه‌كێك له‌و قه‌ڵه‌مه جوانانه «هیوا قادر»ه، به‌داخه‌وه من كه‌مێك دره‌نگ چاوم به كار و به‌رهه‌مه‌كانی كه‌وت، كاتێكیش یه‌كه‌م رۆمانیم خوێنده‌وه كه ئه‌ویش «ماڵی پشیله‌كان»ه، جوانی و داهێنانی زۆرم تێدا بینی. هه‌ر ئه‌مه‌ش هانیدام كه چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه بنووسم، به‌و هیوایه‌ی بتوانم تیشكێك بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه.
په‌نابه‌رێكی كورد له سوید
سوید یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره مافی په‌نابه‌ری به كورد داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ره‌وه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد له‌م وڵاته نیشته‌جێ بن. یوسفیش په‌نابه‌رێكی كورده، به‌هۆی دهمهقاڵێیهكهوه له‌گه‌ڵ توركێكی ره‌گه‌زپه‌رست، تووشی شه‌ڕ و كێشه ده‌بێت، پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ماوه‌ی مانگێك كاری زۆره‌ملێی بۆ ده‌بڕنه‌وه، ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت بچێت له شوێنێكی حكومی كار بكات، ده‌چێته ماڵی پشیله‌وه مانگێك كار ده‌كات.
ئێمه له‌رێگه‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه دووباره له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان ئاشت ده‌بینه‌وه، به‌تایبه‌تی پشیله، كه یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه رۆح سووكه‌كان و په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ مرۆڤ هه‌یه. له‌هه‌مانكاتیشدا ئاشنا ده‌بین به جیهانی پشیله‌كان و ناو و جۆره‌كانی. پاشان له‌م ماڵه‌دا كه «شاشتین» به‌ڕێوبه‌ریه‌تی، ژنێكی سه‌نگین و جددییه، له‌گه‌ڵ ئه‌میشدا دوو ژنی تر هاوكاری ده‌كه‌ن ئه‌وانیش «كارینا و گونێللا» ئه‌م دوو ژنه‌ی دوایی، هه‌میشه كێشه‌یان هه‌یه پێكه‌وه، رق و كینه به‌سه‌ریاندا زاڵه، له كۆتایی رۆمانه‌كه‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دوو ژنه دایك و كچن.
ئه‌م ماوه‌یه‌ی مانه‌وه‌ی یوسف له ماڵی پشیله‌كان، ئێمه بهكۆمهڵگهی سویدی ئاشنا ده‌بین و كێشه‌كانی هاووڵاتی سویدی ده‌زانین و كه‌مێكیش ئاگاداری ژیان و گوزه‌ران و كه‌سایه‌تیی و كه‌شوهه‌وای سوید ده‌بین كه تاڕاده‌یه‌كی باش نووسه‌ر سه‌ركه‌وتووبووه.
له رێگه‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه، به ژیانی كوردی تاراوگه ئاشنا ده‌بین و له كێشه و گرفته‌كانیان ئاگادار ده‌بین
«سورای شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بیت، زۆرینه‌ی موسافیری به‌یانیانی دوو شه‌ممان، لهشبهبار و غه‌مبارن، كه‌س كه‌س نابینێت، كه‌س قسه له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات. ل20
به‌ڵام له رۆژانی كۆتایی هه‌فته به‌تایبه‌تی ئێوارانی شه‌ممان دیمه‌نه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه:
«موسافیرانی كاتژمێری حه‌وت و نیوی ئێواره، زۆرینه‌یان گه‌نج بوون، رۆژنامه‌یان نه‌ده‌خوێنده‌وه، هه‌ڵگری ئه‌و ده‌موچاوه به‌زۆر خۆهێمنكهرهوه، یاخود مۆنه‌ی به‌یانیان نه‌بوون، ده‌میان پێش چاویان پڕ له قسه و ده‌نگی به‌رز و پێكه‌نین بوو. شه‌رمنی به‌یانیان له ئێواره‌ی شه‌مماندا، وه‌كو فه‌خفووری چینی، بۆ هێنانی به‌خت و یه‌كتربینینی نوێ ده‌درێت به ئه‌رزا و ئه‌شكێنرێت، مرۆڤه‌كان ته‌واو ده‌كرێنه‌وه و ده‌میان پڕ ده‌بێت له قسه‌ی شیرین. ل80
ئه‌م دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌وه گوزارشت له ژیانی رۆتینی به‌شێكی زۆری سویدیی و ئه‌وروپیش ده‌كات، كه نووسه‌ر زۆر جوان توانیویه‌تی وه‌سفی بكات.
هه‌روه‌ها له رێگه‌ی دهیڤیدوانهوه، دهمانگهڕێنتهوه بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ شاری وان، لێره‌شدا دووباره عه‌شقی پشیله جێگه‌ی خۆی ده‌گرێته‌وه، له‌مه‌شدا دووباره خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
روبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ توركێك
یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه به‌لای منه‌وه مایه‌ی گرنگییه له‌م رۆمانه‌دا نووسه‌ر زۆر به جوانی باسی كردووه، ئه‌وه‌یه، ئێمه ته‌نها له كوردستان رووبه‌ڕووی فاشیزمی توركی نابینیه‌وه، به‌ڵكو كاتێكیش ده‌چینه ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م فاشیزمه ده‌بینیه‌وه، من خۆم له‌هه‌ر شوێنێك بووم، به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیادا، له كۆرسی خوێندنی زمان، شوێنی كاركردن، شوێنی گشتی، رووبه‌ڕووی ئه‌م فاشیزمه بوومه‌ته‌وه، بۆیه زۆرجار رووبه‌ڕووی كێشه و جه‌نگ و ململانێ ده‌بینه‌وه، بۆیه كاك هیوا كارێكی باشی كردووه كه له‌م رۆمانه‌دا پانتایی باشی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داناوه.
چیرۆكی خۆشه‌ویستی
له‌م رۆمانه‌دا خۆشه‌ویستی پانتایی باشی داگیركردووه و ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی دوو چیرۆكی خۆشه‌ویستی جوانه‌وه یه‌كه‌میان چیرۆكی خۆشه‌ویستی «یوسف و كارینا»، تێیدا خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا كۆده‌كاته‌وه، له‌مه‌شدا جیاوازی تێڕوانین و تێگه‌یشتی كه‌سی خۆرهه‌ڵاتیی و خۆرئاوایی بۆ خۆشه‌ویستی ده‌رده‌خات. له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات خۆشه‌ویستی خاوه‌نی هێزێكی ئه‌فسووناوی گه‌وره‌یه و هیچ سنوورێكی نییه و ده‌توانیت سنووری كه‌لتوره جیاوازه‌كان، وڵاتان ببه‌زێنێت.
چیرۆكێكی تری جوانی خۆشه‌ویستی به‌لای منه‌وه چیرۆكی «پیا و كاللێ «یه ، هه‌ردووكیان سویدین. له‌م چیرۆكه‌دا دووباره هێز و مه‌زنی خۆشه‌ویستی ده‌ره‌دخات، ئه‌وه خۆشه‌ویستییه كه وا ده‌كات «پیا و كاللێ» واز له یه‌كێك له ئاره‌زووه گه‌وره‌كانیان بهێن، ئه‌ویش ئاره‌زووی به‌خێوكردنی پشیله‌یه، له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتری. ئه‌مه‌ش جوانی زیاتری به‌م رۆمانه به‌خشیوه.
ئه‌ده‌بی تاراوگه
له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا ژانرێكی تایبه‌تیان داناوه به‌ناوی» الادب المهجر» ئه‌و ئه‌ده‌بیاته ده‌گرێته‌وه كه نووسه‌رانی عه‌ره‌ب له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی نووسیویانه. له‌ناو كوردیشدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به په‌یدا بووه، له‌پاش ئه‌وه‌ی ره‌وه‌ندێكی باشی كورد له وڵاتانی جیهان په‌یدابوون، خۆشبه‌ختانه له‌مجۆره ئه‌ده‌به‌ش ورده ورده په‌یدا بووه، ئه‌م رۆمانه‌ی هیوا قادریش ده‌چێته قاڵبی ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به‌وه، ئێمه له رێگه‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه، به ژیانی كوردی تاراوگه ئاشنا ده‌بین و له كێشه و گرفته‌كانیان ئاگادار ده‌بین.
شێوازی نووسین
یه‌كێك له خاڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م رۆمانه ئه‌وه‌یه نووسه‌ر تاڕاده‌یه‌كی زۆرباش ئاگاداری ته‌كنیكی نووسینی رۆمانه، هه‌وڵیداوه به‌پێی پێویست هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی رۆمان به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زه‌كانی» دیالۆگ، كتوپڕ، دروستكردنی پاڵه‌وان و رووداو، گرێ، چیرۆكی لاوه‌كی... هتد» له هه‌مووی گرنگتر به‌لای منه‌وه، نووسه‌ر خۆی له‌و زمانه په‌خشانئامێزه دوورخستۆته‌وه كه به‌شێكی زۆری رۆماننووسه‌كانی لای خۆمان به‌كاریده‌هێنن، كه زیاتر درێژدادڕیی پێوه دیاره، به‌ڵام هیوا قادر توانیویه‌تی زمانێكی زۆر جوانی ئه‌ده‌بیی و ئاسان به‌كاربهێنێت، كه به‌لای خوێنه‌ره‌وه ئاسان و خۆشه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند سه‌رنجێكم له‌باره‌ی ئه‌م ته‌كنیكه‌وه هه‌یه.
چه‌ند سه‌رنجێك
ئه‌م رۆمانه‌ش وه‌كو هه‌موو كارێكی تری ئه‌ده‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خاڵی جوانه، به‌ڵام بهدهرهنییه له كه‌موكوڕی، جا له رووی فۆرمه‌وه بێت یان ناوهڕۆك.
له رووی فۆڕمه‌وه به‌لای منه‌وه راسته به‌كارهێنانی ره‌گه‌زی كتوپڕ مایه‌ی گرنگییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر له زۆر شوێندا به باشی به‌كاریهێناوه، به‌ڵام نووسه‌ر له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ زانیارییه‌ك به خوێنه‌ر ده‌دات و ده‌ڵێت: « كارینا كچی گونیللایه« ، له‌كاتێكدا له ته‌واوی رۆمانه‌كه ئه‌م دوو ژنه زۆر دژایه‌تی یه‌كتریان ده‌كرد و رقیان له‌یه‌ك ده‌بۆوه. له‌لایه‌كه‌وه ئه‌م زانیارییه كتوپره جوانه، به‌ڵام ده‌كرا پێشتر ئه‌م زانیارییه باس بكرایه‌وه و هۆكاری ئه‌و جه‌نگ و ململانێیه‌ش باس بكرایه بۆ خوێنه‌ر، به‌و شێوه‌یه جوانتر ده‌بوو. چونكه له كۆتاییدا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی كێشه‌ی ئه‌م دوانه به خوێنه‌ر نادات.
بابه‌تێكی تر كه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی یوسف و توركه رهگهزپهرستهكهوهیه، دیمه‌نی شه‌ڕه‌كه به‌لای منه‌وه له ئه‌ده‌بیات و رۆمان ده‌رده‌چێت و زیاتر له فیلمی ئه‌كشن ده‌چێت، ده‌كرا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوانتر ئه‌م جه‌نگه پیشانی خوێنه‌ر بدرایه. به‌لای منه‌وه ته‌نها ده‌رخستنی شه‌ڕه‌كه به‌سبوو، پێویستی به‌و زیاده‌ڕۆییه نه‌ده‌كرد، كه زیاتر له فیلمی ئه‌كشن ده‌چوو تاوه‌كو رۆمان.
دوا قسه
به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م رۆمانه یه‌كێكه له‌كاره جوانه‌كانی هیوا قادر و تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش توانییوه‌تی وێنه‌یه‌كی گشتی ژیانی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ خوێنه‌ران باس بكات، له‌هه‌مانكاتیشدا تیشكێكیش بخاته سه‌ر شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی سویدییه‌كان. له هه‌مووشی گرنگتر دووباره له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان ئاشتمان ده‌كاته‌وه‌و زانیاری زۆر گرنگی تێدایه له‌باره‌ی پشیله و جۆره‌كان.
له كۆتاییدا هیوای كاری جوانتر و باشتر و له‌شساخی بۆ كاك هیوا ده‌خوازین.
سه‌رچاوه: هیوا قادر. ماڵی پشیله‌كان. چاپی دووه‌م. ناوه‌ندی رۆشنبیریی و هونه‌ری ئه‌ندێشه .سلێمانی .2019
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
2022-05-26
سەرچاوە: knwe