ئه‌ده‌ب له دیدی نووسه‌ری پیرۆیی ماریۆ بارگاس یۆسا وه‌كو ده‌رمانخانه‌یه‌ك وایه چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی تیا ده‌ست ده‌كه‌وێ .بۆیه ئه‌وناوی ده‌نێ –ده‌رمانخانه‌ی ئه‌ده‌بی- كه چاره‌سه‌ر و هێور كه‌ره‌وه‌و دڵدانه‌وه‌ی تێدایه. ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار برینه قوڵه‌كان سارێژدهكا . واته ئه‌ده‌ب فیكر‌و چاره‌سه‌ركردن به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه. كاتێك رۆژنامه نووسان لێی ده‌پرسن ئایا ئه‌و بڕیاره‌ت ده چێته باڵ بڕ یاره ئهبستراكتهكانی دیكهتهوه,ئه‌و ده‌داته قاقای پێكه‌نین و ئه‌وه دهگێرێتهوهكهوا چۆن به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته گه یشتۆته ئه‌و بیرۆكه‌ی كه‌وا كتێب- پزیشكه‌و- چۆن چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌و ده‌ڵێ كاتێك له نێوان هه‌ردوو شاری بیونس ئایرس و مه‌درید به فڕۆكه گه‌شتم ده‌كرد و له فڕۆكه خانه‌ی – ئهزیزا- كتێبی – شانشینی جیهان-ی رۆماننووس – ئه‌لیخۆ كار بانتێیه-م كڕی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یۆسا ئه‌و كاته به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نه‌وه ده‌یناڵاند . ئه‌ویش ترسان بوو له فڕۆكه‌و ئاره‌ق ده‌ركردن بوو . بۆیه ناچاربوو هه‌میشه خه‌ریكی دابه‌زین و سه‌ركه‌وتن بێ و به‌به‌رده‌وامی فڕۆكه بگۆڕێ . وه‌ك چۆن یه‌كێك كراسه‌كانی به‌ری دهگۆرَێ . هیچ شتێكیش ئه‌و ترسه‌یان نهدهڕهواندهوه و كۆتاییان به‌و ئازاره‌ی نووسه‌ر نه‌ده‌هێنا . نه‌مه‌ی خواردنه‌وه. نهدهرمانی هێو كردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی. ته‌نانه‌ت حه‌به‌كانی خه‌واندنیش هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نه‌بوو. به‌ڵام كاربانتێیهی نووسه‌ر توانی له گهشتهكهداو به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕ هێنه‌ر به بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ ,چاره‌سه‌رێك به یۆسا ببه‌خشێ كه مێشكی ئارام بكاته‌وه‌و وای لێبكاههرگیز هه‌ست به‌وه نه‌كا كه‌له‌ناو فڕۆكه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی لێی داده‌به‌زێ ,له كتێبێكیدا كه‌ساڵی 2009 بڵاوی كردۆته‌وه . یۆسا باس لهوهدهكا كه‌وا چۆن ئه‌و كتێبه توانی به‌سه‌ر حاڵه‌تی ترسی ناو فڕۆكه‌دا زاڵ بێ . و ده‌ڵێ له‌مه‌به‌دواوه له كاتی گه‌شت كردن‌دا كتێبخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكم له گه‌ڵ خۆمدا دهگێرَا . كه كتێبی – فۆلكنهر-ی رۆمانووس تایبه‌ت به گه‌شته درێژه‌كان و كتێبی – لستیفنسۆن- تایبه‌ت به گه‌شته كورت خایه‌نه‌كانی تێدا بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانه چاكانهش هه‌ستم به‌كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان ده‌كرد . به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ریه‌كی لابه‌لا و نه‌خوازراویان جێهێشتبێ . ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ده‌ره‌نجامه و وادهردهخا كه‌وا – خواردنه‌وه‌ی- ده‌رمانی ئه‌ده‌ب به‌ڕاستی كارمان تێده‌كا. ئه‌و كار لێكردنهش هه‌ر ته‌نها له‌هزرو عه‌قڵمان نی یه . به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی سه‌یر كار له جه‌سته‌شمان ده‌كا. چونكه له‌گه‌ڵ خه‌ریك بوونمان به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی فیكری له كێشه‌ی ئاره‌قه‌كردنی ده‌سته‌كانمان و لێدانی خێرای دڵ رزگاردهبین – كه‌له‌ناو فڕۆكه دووچاری ده بین- ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هه‌سته خۆشانه‌یه كه‌له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا ده چێته ناخمانه‌وه. پسپۆڕان له زانستی كۆ ده‌ماره‌كان و كیمیای هه‌ست كردن . ئێستا سه‌ر قاڵی لێكۆڵینهوهیهكن له‌باره‌ی كاریگه‌ری چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر مرۆڤدا. له راستیشدا ته‌لیسمی ده‌قی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر خوێنه‌ر سه‌باره‌ت به یۆسا تازه نی یه . چونكه ئه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا په‌ی به‌و نهێنیه بردبوو . وه دووچاری هێدمه‌ی خوێندنهوهببوو . ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك گێڕاویه‌تیه‌وه له ساڵی 1941 دا روویداوه.كاتێك له شاری كۆشۆ بامبا له پۆلیفیا و له‌كاتی خوێندندا – كه ئه‌مه لای ئه‌و گرینگ‌ترین رووداوی ژیانی بوو- پاش ئه‌وه‌ی رۆمانی – لانه‌وازان-ی فیكتۆر هۆگۆ – ده خوێنێته‌وه.له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه هه‌ست به قورسایی كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌كا( چوومه نێو كه‌سایه‌تی جان فالجان و جه‌سته‌ی وشك هه‌ڵاتووی ماریۆسم كرده كۆڵم و به تێو تونێڵه‌كانی پاریس‌دا گێڕام) . به‌ڵێ یۆسا ئاسه‌واره سه‌یره‌كانی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی مرۆڤ زانیوه‌و تاقی كردۆته‌وه‌و به‌درێژایی ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا ژیاوه. ئه‌وده‌مه‌ی له‌ته‌مه‌نی 75 ساڵیش‌دا خه‌ڵاتی نۆبڵی له ئه‌ده‌ب به‌ده‌ست هێنا , ئه‌و به ئاشكرایی له رێگای وتارێكی كه‌له ئاهه‌نگی خه‌ڵات به‌خشینه‌كه‌دا خوێندیه‌وه, ئاماژه‌ی به‌و راستیهكرد. وتاره‌كه‌شی كه‌له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌زگاوه بڵاو كرایه‌وه .به‌هه‌ستێكی منداڵانه‌ی سه‌ر سوڕ هێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی خوێندنه‌وه‌و خهێال دواوه‌و تیایدا ده‌ڵێ- خوێندنه‌وه ئاژاوه وه‌لاده‌نێ . ناشیرینی جوان ده‌كا. كاته‌كان درێژ ده‌كاته‌وه‌و مردن ده‌كاته ته‌نها دیمه‌نێك – و ده‌ڵێ – دایكم هه‌میشه پێی ده گوتم یه‌كه‌مین ئه‌و شتانه‌ی كه نووسیبووم, ته‌نها كۆتایی ئه‌و هه‌قایه‌تانه بوون كه پێشتر خوێند بوومنهوه . چونكه پێم ناخۆش بوو ئه‌و رۆمانه وا ته‌واو ببێ . یا حه‌زم ده‌كرد كۆتاییه‌كه‌ی راست بكه‌مه‌وه- ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا ئه‌ده‌ب به‌وه‌ی كه ده‌یخوێنینه‌وه یا ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می ده هێنین . سوودێكمان پێ ده‌گه‌یه‌نێ . چونكهكاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك رووده‌دا, ده‌توانێ جیهان بخاته نێو چوار گۆشه‌یه‌كه‌وه. پاشان یۆسا شتێكی دیكه‌مان بۆ ده گێڕێته‌وه . كه‌له ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵی هێنجاوه. و ده‌ڵێ- له قوتابخانه‌ی سه‌ربازی له لیۆ نیكۆ برادۆ له لیمای پایته‌ختی پیرۆ ده‌مخوێند . ئه‌وكاته گه‌نجێكی دانه‌مه‌زراو بووم . به‌ده‌ست باوكێكی توند‌و تیژ‌و رهقهكارهوه ئازارم ده‌كێشا. رۆژێك له ناكاو یه‌كێكمان لێ په‌یدا بوو . كه پێمان وابوو مردوه. ماریۆی داماویش ئه‌و كاته له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنرابوو. له پێناو خۆ دهربازكردنیشم له‌و حاڵه‌ته خهمۆكیهی كه تێی كه‌وتبووم . رووم له نووسینی هۆنراوه‌ی دڵداری كرد. دواتر رۆژانێك بوومه نووسه‌ری نامه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ هاوڕێكانی ژووره‌كه‌م .
ئه‌وانه‌ی نه‌یان ده‌زانی له‌نامه‌ی ئه‌وینداری بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان چی بڵێن , یا دۆش داده‌مان و له‌ده‌ربڕینی هه‌ستی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیان هه‌ڵه‌یان ده‌كرد. ئه‌و ئه‌ركه‌ش هه‌ندێ ده‌ست كه‌وتی دارایی كاتیی بۆ دابین كردم .به‌تایبه‌تی كه هه‌روه‌ك وه‌رگێڕه تایبه‌تیه‌كه‌ی- ئه‌لبێر بنسۆسان- له كتێبه‌كه‌ی- ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بارگا یۆساوه ده‌یزانم- ئاماژه‌ی پێكردوه – ئه‌و ئه‌ركه تازه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی وای لێكردبوو وه‌كو نووسه‌رێك و زمانحاڵێك ده‌ربكه‌وێ . ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه له‌و كاته‌وه لێی جیا نه‌بۆته‌وه.له‌دوای بڵا و بوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می كه كۆمه‌ڵه كورته چیڕۆكێك بووه له ساڵی 1959 تا دوای رۆمانی ئه‌م دواییه‌ی كه باس له دوا ساته‌كانی ژیانی ترۆخیلۆی دیكتاتۆر ده‌كا . بار گاس هه‌روا زامه‌كانی جیهان تیماردهكا و هانی خه‌ڵك ده‌دا بۆ چاكبوونه‌وه له‌و زامانه ئه‌ویش بهبهرنگاری بوونه‌وه‌و گوێ نه‌دانه دیكتاتۆر‌و یاخی بوون . وه له رۆمانی خه‌ونی سیلت – یۆسا وێنه‌یه‌ك بۆ مه‌ینه‌تیه‌كانی مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده كێشێ . ئه‌مه‌ش له رێگای هه‌قایه‌تێكی راسته‌قینه‌ی رۆجه‌ر كاسیمای ئیرله‌ندی ئه‌و كه‌سه‌ی له پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه بووكه ناڕه‌زاییان له‌دژی ئه‌و كاره وه‌حشیگه‌ریانه دهربِڕی كه لیۆبۆلدی دووه‌م – له وڵاتی كۆنگۆ ئه‌نجامی ده‌دان . هه‌روه‌ها ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی له دژی خه‌ڵكه ره‌نگ جیاوازه‌كانی پیرۆ ئه‌نجام ده‌دران . كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌شی لێده‌كه‌ین له‌به‌رچی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی هه‌ڵبژاردوه . ئه‌و ده‌ڵێ كاتێك ژیاننامه‌ی كۆنار-م خوێنده‌وه كه‌به‌راستی پێی سه‌رسام بووم . كاسیما چاوه‌كانمی له‌سه‌ر كۆنار كرده‌وه كاتێك ئه‌مه‌ی دواییان سه‌ردانی كۆنگۆدهكا . هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێكی گرینگ بووه له كتێبی = له ناخی تاریكیهكاندا= , به‌ڵام دیاره ئه‌مه‌ش تاكه هۆكار نی یه .له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌دا بۆسا ئه‌و رسته‌یه زۆر به‌زه‌قی به‌كارده‌هێنێ كه خۆسیه ئهتریك رۆدۆ- ی رۆمانووس به‌كاری هێنابوو كه ده‌ڵێ = هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌ته‌نیا تاكه كه‌سێك نی یه به‌ڵكو كۆمه‌ڵه‌یه‌كه . هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ش كه‌له‌دوای یه‌كتر دروست بوون , له‌راستیدا جیاوازیه هه‌ره سه‌یرو سه‌ر سوڕ هێنه‌ره‌كان ده‌رده‌خه‌ن .وه بارگاس یۆسا به‌راستی دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه‌وا كاسیما ئه‌و رسته‌یه‌ی نووسیوه. به‌ڵام با بپرسین و بزانین كاسیما كێ یه؟ یۆسا ده‌ڵێ شێوه‌یه‌كه له دكتۆر جیكیل به‌رێز هاید كه داكۆكیكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی كۆلۆ نیا لیزم بوو . به‌ڵام ئه‌و له په‌نادا ژیانێكی تایبه‌تی به‌سه‌ر ده‌با . كه دواسات ده‌ستگیر كرا‌و سزای مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا . ئه‌و جیاوازیه‌ش بووه‌ته مایه‌ی حه‌په‌سانی بارگاس یۆسای نووسه‌ر . به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئاڵۆزیه‌كان لایه‌نێكی دیاری ئه‌و بارودۆخه مرۆییه‌یه كه ئێمه تێی كه‌وتووین . چونكه هه‌رخۆمان پاڵه‌وانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌ق گرتوویی دروست ده‌كه‌ین و باوه‌ڕیشیان پێ ده‌كه‌ین . كاسیما-ش له‌یه‌ك كاتدا پاڵه‌وانه‌و بێ هێزیشه. ئه‌و هه‌موو ژیانی له گرژیه‌كی تۆ قێنهردا به‌سه‌ربردووه . ژیانی به‌كرێگیراوه نهێنیه‌كان . ژیانی تاوانباره گه‌وره‌كان. ژیانی قه‌شه‌كان . پاشان یۆسا ئاماژه به شتێكی تردهكاو ده‌ڵێ چومه كۆنگۆ كه ململانێیه‌كی سه‌ختی به‌درێژایی 20 ساڵ به‌خۆوه ده بینی . كه هه‌موو خه‌ڵك له‌وێ كاسیما و ناوه‌كه‌یان له بیر كردبوو . هه‌مان شتیش له ئه‌مازۆن روویدا چونكه زۆر به‌داخه‌وه ته‌نها شه‌قامێكی بچووك هه‌ڵگری ناوی ئه‌وبوو . وشه‌ی پیا هه‌ڵگوتن به شان و باڵی خوێندنه‌وه.له‌و وتاره‌ی كه یۆسا له ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵدا خوێندیه‌وه . له‌گه‌ڵ رۆمانی خه‌ونی سیلیت – شتێكی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر دووكیان باسی شارستانیهتیهكهمان ده‌كه‌ن و بۆمان روون ده‌كه‌نه‌وه كه شارستانیه‌ته‌كه‌مان چه‌ند له‌رزۆك و بێهێزه‌و ده‌كرێ له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی خاڵی بكرێته‌وه . ئه‌و دووه پێمان ده‌ڵێن كه‌وا مرۆڤایه‌تی و وه‌حشیگه‌ری چه‌شنی رووناكی و تاریكین له‌لای كاسیما. به شێوه‌یه‌ك ئاوێته‌ی یه‌كتر بوونه‌كه ناكرێ یه‌كێكیان به‌بێ ئه‌وی تر رێ بكا . ئه‌مه‌ش مایه‌ی ترسه . بۆیه بارگاس یۆسای رۆمانووس ده‌رمانێكمان ده‌خاته به‌رده‌ست و پێمان ده‌ڵێ له كتێبخانه‌كاندا بگه‌ڕێن . هه‌روه‌ك چۆن له دهرمانخانهكانتان به دوای ده‌رمانێكدا ده‌گه‌ڕێن ,چونكه به‌راستی له كتێبخانه‌كان هێور كهرهوهیهكتان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
و/تاهیر عوسمان
سەرچاوە: galawej