لە پیرۆزیەوە بۆ ڕەجم !

 

دەک بەخێر نەیەنەوە بۆخۆتان وگەرمەهەواڵتان..

ڕاگەیاندنەکانی ئەمڕۆ...تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

تیلفزیون ویوتیوب تا تیکتۆک !

ئەمڕۆ بۆ ڕێژەی باوەڕ بە سەرچاوەکانی هەواڵ سفرە ؟

هەروەک لەبێژنگدانی خەرمانە..

 پوش و پەڵاش دەکەونەسەر...دەنکە گەنمەکە لەژێرەوەیە !

 ئەوەی فوی تێکراوەوگەورەکراوە ..

ڕەنگاو ڕەنگ بەپیتی پان نووسراوەو.. کراوە بەنها ،بەسەردێڕو گەرمە هەواڵە....

گشتی  ماکیاجەودرۆیە...

 بۆ ڕاستییەکان ،ئەشێ خۆت ماندووبکەی

بە ووردی بەدوایدا بگەڕێ ولەدەرودراسێ بپرسی..

بەپیتی وورد..وبەکاڵی نووسراوە

لەدوای دواوە کراوە بەژێرەوە..!