بەشی كتێبخانە گشتییەكانی كۆیە، كۆڕێكی بۆ ناساندن و كردنە دیاری كتێبـی (پرسی زمانی كوردی لە عیراقدا) بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس خەلیل عەبدوڵڵا، رێكخست.
لە كۆڕەكەدا كە رۆژی 6/9/2022، بەڕێوەچوو، خەلیل عەبدوڵڵا تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كتێبـی (پرسی زمانی كوردی لە عیراقدا).
هەر لەوبارەیەوە، خەلیل عەبدوڵڵا بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرسی زمان، پرسێكی زۆر گرنگە، چونكە ناسنامە و شكۆی نەتەوەكەمانە، بە درێژایی مێژوو بە خەبات و تێكۆشان، پاراستوومانە، وتیشی: ناوەڕۆك و پوختەی كتێبەكەم باسی زمانی كوردی دەكات لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، هەروەها لە كتێبەكەدا وردەكاریی زمانی كوردی لە دەستوور و یاساكانی عیراقدا باسكراوە، راشیگەیاند: هەر لە كتێبەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوو یاسا دەرچووە، ئەوانیش (یاسای زمانە فەرمییەكان لە عیراق، یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان)، بەڵام بە داخەوە لەسەر ئاستی عیراق و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش، وەكو پێویست ئەو یاسایانە جێبەجێنەكراون، دەتوانین بڵێین چەسپاندنی زمانی كوردی تاڕادەیەك فەرامۆشكراوە.
سەرچاوە: knwe