هاوڵاتی..
لەشاری سلێمانی دژی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، دەستەی پارێزگاری سەروەریی نیشتمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە مەبەستی رەتكردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی لەشكركێشیی توركیا و سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، دەنگی ناڕەزایەتی بەرز دەكەینەوە.
دەستەکە دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ دووشەممە کاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی گردبوونەوەیەك دەكەین و بەیاننامەیەك لەوبارەیەوە دەخوێنینەوە. دەستەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکەدا بکەن.
جێگەی باسە ئەمە یەکەم چالاکی ئەو دەستەیە نییە دژی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەم چەند ڕۆژەدا بە چەندین پەیامی ڤیدیۆی و وێنەی جیاوا ناڕەزایی و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەم سەردانە دەرخستووە.
سەرچاوە : هاوڵاتی