رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، 19 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان تۆماركراون، كه 15 پێشێلكاریان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بون.
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 18ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، له رێگه‌ی سه‌كۆی په‌یامنێرانه‌وه كه ژماره‌یان (180) په‌یامنێره له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، چاودێری بارودۆخی تیمه‌كانی راگه‌یاندنی كرد‌و ئاماری پێشێڵكارییه‌كانی تۆماركردوه".
پێشێلكاریهكانیش به‌م شێوه‌یه بون:
- له بنكه‌ی گوڵان له قه‌زای ئاكرێ رێگری له كه‌ناڵی سپێده كرا و رێگه‌یان پێنه‌درا روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كان بكه‌ن.
- له بنكه‌ی زێڕین له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، رێگری له كه‌ناڵی په‌یام كرا‌و رێگه نه‌درا بچنه ژوره‌وه بۆ روماڵكردن.
- له بنكه‌ی ئاماده‌یی كۆیه‌ی كوڕان له كۆیه رێگری له كه‌ناڵی كوردستان 24 و روداو كرا، رێگه نه‌درا روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
- له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له بنكه‌ی بورهانی حاجی محه‌مه‌دی بامۆكی پێشێلكاری له دژی كه‌ناڵه‌كانی په‌یام تیڤی ، سپێده، روداو، كه‌ناڵ8 ، زوم نیوز. كوردسات نیوز ، knn، موجۆ ، ئاڤانیوز ، كوردستان تیڤی ، العراقیه ، گه‌لی كوردستان ، 964 ، nrt ، رادیۆی ده‌نگی هه‌ڵبجه.
به‌پێ ڕێزبه‌ندی پارێزگاكان به‌مشێوه‌یه بوه
هه‌ڵه‌بجه (15)
سلێمانی (0)
هه‌ولێر (3)
دهۆك (1) پێشێڵكارییهكان تۆماركراوه.
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌ر له‌سه‌رتای چاودێریكردنی پرۆسه‌كه ده‌زگانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌و له چوارچێوه‌ی ئیتیكی رۆژنامه‌نوسی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه، هیواخوازین له ده‌نگدانی گشتیدا هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا حكومییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن و رێگری له كاره‌كانیان نه‌كه‌ن".
سەرچاوە خەندان