لەڕۆژی جیهانی كتێبدا، حەوت ڕەنگە یادی (ئاری بابان) دەكاتەوە

ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی پیشانگەی تایبەتی شێوەكاری هونەرمەندی كۆچكردوو ئاری بابان تەواو بووە كە 93 تابلۆی ئەندازە جیاوازو ساڵی جیاوازی لەخۆگرتووە.
لەڕۆژی جیهانی كتێب-دا بۆ بەرز راگرتنی رۆحی ئاری بابان و بەناونیشانی (بۆ بەرز راگرتنی رۆحی ئاری بابان) ناوەندی 7رەنگە بە سپۆنسەری  دامەزراوەی كەریمی ئەلەكە و د. تەها رەسول، كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 23/4/2022 مەراسیمی ساڵیادی شێوەكار (ئاری بابان) لە هۆلی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە بۆ ماوەی 3 رۆژ ئەنجام دەدات و تیایدا پیشانگەیەك بۆ تابلۆكانی شیوەكار دەكرێتەوەن هەروەها دابەشكردنی كوراسەیەك كە لەلایەن (بەختیار سەعید)ەوە ئامادەكراوە دەبەخشرێتە ئامادەبوان، كە تیایدا ژماریەك لە هاوڕێیانی هونەریی و بواری كتیبخانە بابەتیان لەسەر ئەم هونەرمەندە نووسیووە.

سەرچاوە: gelawej