كینزابورۆ ئۆی نووسه‌ری ژاپۆنی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی و یه‌كێك له چالاكه‌كانی ئاشتی له جیهاندا (3/3/2023) له ته‌مه‌نی (88)ساڵیدا كۆچی دواییكرد. لێره‌دا ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵیدا كراوه ده‌خوێنینه‌وه:
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
2-2 کۆتایی
*كوڕه‌كه‌ت بوو به مۆسیقار، خێزانه‌كه‌ت "هاوسه‌ر، مناڵه‌كان و خۆت" ماوه‌یه‌كی زۆر به‌چاودێریكردنی توانایتان له دروستكردنی په‌یوه‌ندیدا كه‌شف كرد. ئه‌مه چۆن روویدا؟
-كوڕه‌كه‌م هه‌تا چوار پێنج ساڵی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نه‌بوو. پێمان وابوو نازانێ خێزان چییه. بۆیه زۆر زۆر ته‌نیا ده‌هاته‌به‌رچاو "وه‌كو چهوێك كه‌وتبێته ناو گژوگیاوه". به‌ڵام رۆژێك حه‌زی به ده‌نگی باڵنده‌یه‌ك كرد كه له رادیۆوه بڵاوبۆوه. بۆیه به‌كره‌یه‌كی ده‌نگی باڵنده كێوییه‌كانی ژاپۆنم كڕی. ده‌نگی په‌نجا جۆر باڵنده‌ی تیا‌بوو. ده‌نگی باڵنده‌كان و ده‌نگی یه‌ك ریتمی ژنێك كه ناوی باڵنده‌كانی ده‌گوت. چه‌هچه‌هه ده‌هات، پاشان ده‌نگی ژنێك ده‌یگوت "بولبول"، جریوه جریو، ئینجا ده‌نگی ژنێك ده‌یگوت "چۆله‌كه". "ئه‌مه بولبوله"، "ئهمهچۆلهكهیه". ئێمه سێ ساڵی ته‌واو گوێمان له‌م به‌كره‌یه گرت. له‌م سێ ساڵه‌دا كه ده‌نگی باڵنده‌كانمان لێده‌دا كوڕه‌كه‌م بێده‌نگ ده‌بوو. ده‌بوو بێده‌نگی بكه‌ین. ده‌بوو ژنه‌كه‌م ئیشی خۆی بكات، منیش ئیشی خۆم. كه‌واته هه‌رسێكمان سێ ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌نگی باڵنده‌كاندا ژیاین.
ئه‌و هاوینه‌ی كوڕه‌كه‌م بوو به شه‌ش ساڵ، چووین بۆ ماڵه‌كه‌مان له شاخ و له‌و ماوه‌یه‌دا كه ژنه‌كه‌م ماڵه بچووكه‌كه‌ی پاك ده‌كرده‌وه، له دارستانێكی بچو‌وكدا كوڕه‌كه‌م كردبووه قهڵاندۆشكانم، ده‌ریاچه‌یه‌كی بچووك له‌و نزیكانه بوو. باڵنده‌یه‌ك خوێندی. نێره‌كه بوو، له‌ناكاو ده‌نگێكی روونی یه‌ك ریتم وتی: "ئه‌مه قوڵنگی شینه." راچڵه‌كیم. له دارستانه‌كه‌دا بێده‌نگی ته‌واو باڵی كێشابوو. پێنج ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگ بووین و نزایه‌كم به خه‌یاڵدا هات. نزام كرد: "نزای ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵنده‌یه دووباره بخوێنێته‌وه و كوڕه‌كه‌م دیسان زمانی بكرێته‌وه." دوای پێنج ده‌قه مێیه‌ی جووته‌كه خوێندی. پاشان كوڕه‌كه‌م وتی: "ئه‌مه قوڵنگی شینه." دواتر له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م قسه‌م كرد. ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێی ده‌نگێكی تر بووین، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه ده‌نگێك نه‌بوو. نه‌خه‌وتین، به‌یانی زوو، چۆله‌كه‌یه‌ك هاته سه‌ر داره بچووكه‌كه‌ی لای په‌نجه‌ره‌كه. جریوه جریوێكی كورتی كرد و كوڕه‌كه‌م وتی: "ئه‌مه چۆله‌كه‌یه". پاشان هه‌موو شتێك ده‌ستیپێكرد و ئێمه ده‌نگی باڵنده‌مان لێدا و كوڕه‌كه‌م وه‌ڵامی دایه‌وه. ده‌نگی زۆر باڵنده‌مان تۆمار كرد، ته‌نانه‌ت باڵنده‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش. كوڕه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی دوو سێ جار ناوی باڵنده‌یه‌كی ده‌بیست، به ئارامی و به راستی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه. له‌گه‌ڵ ناوی باڵنده‌كاندا په‌یوه‌ندیمان دروستكرد.
دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م كه‌وته قسه، له قوتابخانه‌ی نوقسانهكان قبووڵكرا. دواتر چه‌ند مامۆستایه‌ك بینیان ناتوانن چاودێری بكه‌ن. ئه‌وان له رادیۆوه هه‌میشه مۆسیقای " هاندل و باخ"یان بڵاوده‌كرده‌وه. كوڕه‌كه‌م گوێی له مۆسیقا گرت. دوای ئه‌وه‌ی مۆسیقا سه‌رنجی راكێشا، له‌ناكاو ناوی هه‌موو باڵنده‌كانی له‌بیرچۆوه. له شانزه ساڵیدا تووشی حاڵه‌تێكی قورس بوو، بینایی هه‌ردوو چاوی له ده‌ستدا. به یه‌ك چاو ده‌یبینی، به‌ڵام به‌هه‌ردوو چاوی نه‌یده‌بینی. له‌به‌رئه‌وه نه‌یده‌توانی سه‌یری پیانۆ و نۆته نووسراوه‌كان بكات، بۆیه نۆته‌كانی لێ تێك ده‌چوو، ئه‌مه‌ش بێتاقه‌تی ده‌كرد. وازی له پیانۆ هێنا و دایكی فێری نۆته نووسینه‌وه‌ی كرد. له ماوه‌ی پێنج حه‌فته‌دا، نۆته‌كانی باخی نووسییه‌وه. سه‌ره‌تا مۆسیقای ئاسان، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا خۆی چوو به‌لای نووسینی نۆته‌ی مۆسیقاوه.
*"باڵنده‌كان بوونه دروستكه‌ر و هۆكاری ئه‌وه‌ی "کورەکەت" ببێته مۆسیقار. کورەکەم له جیاتی من ئه‌و پێشبینییه‌ی هێنایه‌دی كه رۆژێك له رۆژان له زمانی باڵنده‌كان تێده‌گه‌م" ئه‌مه قسه‌ی خۆته. ئێستا كوڕه‌كه‌ت دوو CD هه‌یه كه توانیت له شه‌قامی ته‌له‌گراف باركلی بیانكڕیت.
-به‌ڵێ، هه‌ژده ساڵ پێش ئێستا لێره بووم بیرم له كوڕه‌كه‌م ده‌كرده‌وه. دوو رۆژ پێش ئێستا بیرم له قسه‌كردنم ده‌كرده‌وه. چووم بۆ فرۆشگای "تاوه‌رز ریكۆردز" و چه‌ند CD یه‌كی"پیسارو"م كڕی. دوو CD كوڕه‌كه‌شم كڕی و ئه‌مڕۆ به‌یانی گوێم لێگرت.
*كوڕه‌كه‌ت خه‌ونه‌كه‌ی نیڵزی هێنایه‌دی، سواری باڵنده‌كان بێت و بفڕێت یان ده‌نگی باڵنده‌كان بناسێته‌وه.
-به‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له باڵنده‌كانه‌وه فێربوو، ده‌توانێت وه‌كو نێڵز بڵێت: "به‌ڵێ، من هێشتا مر‌ۆڤم" له‌لای CD كوڕه‌كه‌مه‌وه له فرۆشگاكه له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم: "منیش مر‌ۆڤم".
*له چاره‌سه‌ری خێزاندا نووسیوته مۆسیقای كوڕه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی نیشانداوی له گوزارشت له‌خۆكردندا "چاره‌سه‌ر و ته‌سكینی دڵ" هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێی كاتێك ئه‌زموونی ئازار و چاره‌سه‌ر په‌یوه‌ست ده‌بن، نه‌ك ته‌نیا ئیشی نووسه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت كه‌سانی تریش سوودی لێوه‌رده‌گرن.
-لێره‌دا شتێكی دیكه‌شی ده‌خه‌مه‌سه‌ر. دوای نووسینی وتار، پرسیارێكی زۆریان لێكردم، ره‌خنه‌گرانیش وتیان: "ئۆی زۆر بووه به محافیزهكار، پیاوێكی زۆر بێده‌نگه، ده‌ڵێت مۆسیقا كوڕه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كردووه و خۆشی ده‌توانێت به مۆسیقا چاره‌سه‌ر بێت. ئه‌مه زۆر محافیزهكارانه و نێگه‌تیڤه." ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌مه بده‌مه‌وه. له زمانی ژاپۆنیدا ناڵێین چاره‌سه‌ركردن. ده‌ڵێین من خۆم چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م. مرۆڤ به شتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه ئیشێكی مرۆڤانه‌ی دروستكه‌ره. كاتێ گوێ له مۆسیقای كوڕه‌كه‌م ده‌گرم، ئیشێكی هه‌ژێنه‌رانه ئه‌زموون ده‌كه‌م. هه‌ست ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا ئیشێكی بنیاتنه‌رانه ده‌كه‌م. ئاراسته‌ی روانینی ئێمه یه‌كێكه. كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك به مۆسیقای كوڕه‌كه‌م چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاراسته‌ی روانینی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا یه‌كه.
*كه‌واته كوڕه‌كه‌ت ئاسایی ده‌ژی، ده‌توانێت ئیلهامبه‌خشی كه‌سانی تریش بێت و یارمه‌تیان بدات بژین و چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن؟
-به‌ڵێ، منیش رێك ده‌مه‌وێت هه‌مان شت بكه‌م، مۆسیقای كوڕه‌كه‌م نموونه‌ی ئه‌ده‌بی منه. ده‌مه‌وێت هه‌مان شت بكه‌م.
*به‌ڕای تۆ نووسه‌ر خۆی بابه‌ته‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت یان بابهتهكان دێن بۆ لای؟
-نادین گۆردیمیر (Nadine Gordimer) ده‌ڵێت: ئه‌وه ئێمه نین كه بابه‌ت و شوێنی رۆمانه‌كان هه‌ڵده‌بژێرین. مه‌به‌ستی گۆردیمیر ئه‌وه‌یه كه بابهتهكان ئێمه هه‌ڵده‌بژێرن. رۆژگار ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات ئێمه ببینه نووسه‌ر. ئێمه ده‌بێت وه‌ڵامی رۆژگاری خۆمان بده‌ینه‌وه. منیش به‌پێی ئه‌زموونی خۆم ده‌توانم قسه‌كه‌ی گۆردیمیر بكه‌م: من چیرۆكی كوڕێكی نوقسانم هه‌ڵنه‌بژارد، یان ئێمه بابه‌تی كوڕێكی نوقسانمان هه‌ڵنه‌بژارد. ئه‌گه‌ر بكرایه، ده‌مه‌ویست له‌م بابه‌ته رابكه‌م، به‌ڵام شتێك منی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه بنووسم. كوڕه‌كه‌م منی هه‌ڵبژارد. هه‌ربۆیه راسته كه من هێشتا ده‌نووسم.
*له وتارێكی تردا ده‌ڵێیت: "شێوازی من ئه‌وه‌یه بابه‌ته تایبه‌تییه‌كانم خاڵی ده‌ستپێكم بن، دواتر ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و وڵات و جیهاندا گرێبده‌م".
-پێم وایه بۆ ئه‌وه ئیش ده‌كه‌م خۆم و خێزانه‌كه‌م و به كۆمه‌ڵگا و جیهانه‌وه گرێبده‌م. ئه‌مه‌ش ئیشێكی ئاسانه، چونكه ئه‌ده‌ب ئاره‌زوویه‌كی عاریفانه‌یه. كه‌واته كاتێ سه‌باره‌ت به خێزانه‌كه‌م ده‌نووسم، ده‌توانم خۆم به جیهانه‌وه گرێبده‌م. به‌ڵام من ده‌مه‌ویست خۆم و خێزانه‌كه‌م به كۆمه‌ڵگاوه گرێبده‌م، ئه‌وكاتیش بابه‌تی تایبه‌تی نانووسم به‌ڵكو رۆمانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسم.
*نووسه‌ر ده‌بێت له سیاسه‌تی رۆژگاری خۆیدا چ رۆڵێكی هه‌بێت.
-خزمه‌تی نووسه‌ر ده‌بێت ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵگا بێت، سیاسه‌ت ئه‌مه‌یه. من پێویستم به‌وه نییه رۆڵی سیاسه‌تمه‌دار ببینم. چه‌ند كه‌سێك له هاوڕێكانم هه‌ن بوونه‌ته سیاسه‌تمه‌دار.
*نووسه‌ری ژاپۆن ده‌بێت چ شتێك بخاته‌سه‌ر گوتاری ژاپۆن؟ كه به رووكه‌ش وڵاتێكی زۆر ماتریالیستییه و به‌ها مرۆییه‌كانی تیا نییه؟
-پێش قه‌یرانی ئابووری له ژاپۆن، من ره‌خنه‌م هه‌بوو له مامه‌ڵه‌ی ژاپۆن له‌گه‌ڵ ئاسیا. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی هه‌ژاریش بووین ره‌خنه‌م هه‌بوو، له كاتی گه‌شه‌كردنی ئابووریشدا هه‌مان ره‌خنه‌م هه‌بوو. دوای شكستمان له دووه‌م جه‌نگی جیهاندا ده‌مانه‌ویست روانینێكی تازه‌ی نیشتمانی بهێنینه ئاراوه. ساڵانێكی زۆر ده‌مانه‌ویست دیموكراسی بهێنینه ئاراوه، مرۆڤی دیموكرات و وڵاتی دیموكرات، پێم وایه ده‌ستمان له‌مه هه‌ڵگرتووه. ئێستا فه‌زایه‌كی نادیموكراسی له ژاپۆن هه‌یه. هه‌ن ده‌ڵێن ده‌بێ نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توندڕه‌و بگه‌ڕێته‌وه. من ئێستا ره‌خنه له‌مه ده‌گرم.
*چه‌ند به‌رهه‌مێكت ته‌ركیزی له‌سه‌ر گه‌نجه‌كانه، بۆ نموونه له گه‌نجه‌كان بده، مناڵان بكوژه، سه‌باره‌ت به داروده‌سته‌ی گه‌نجه كه گوێ به‌هیچ به‌هایه‌ك ناده‌ن و شاره‌كه چۆڵ بووه. گه‌نجه‌كان له فۆرمه‌ڵه‌بوونی ته‌سه‌وری ئێمه‌دا بۆ دنیا چ رۆڵێك ده‌بینن؟
-له كۆتایی رۆمانه تازه‌كه‌مدا، پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشی نوێ ده‌خوڵقێنێت نه مه‌سیحییه و نه بودایی، به‌ڵكو ئیشێك بۆ رۆحی ئه‌نجومه‌نی پیاوانی گه‌نج ده‌كه‌ن. رۆژێك سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامه‌كانیدا له ئینجیله‌وه نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه، له مه‌دا دوو وشه هه‌یه "ئینسانی نوێ" عیسای مه‌سیح له‌لایه‌ن ئینسانی نوێوه له خاچ دراوه. ئێمه ده‌بێت جلوبه‌رگی كۆنی ئینسان داكه‌نین. ده‌بێت ببین به ئینسانی نوێ. ته‌نیا مرۆڤی نوێ ده‌توانێت ئیشێك بكات، كه‌واته ده‌بێت ببین به مرۆڤی نوێ. پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌م هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئاینده نییه، به‌ڵام باوه‌ڕی وایه كه ئێمه ده‌بێت مرۆڤی نوێ دروست بكه‌ین. گه‌نجه‌كان ده‌بێت نوێ ببنه‌وه، پیره‌كان ده‌بێت یارمه‌تیده‌ری ئه‌مه بن. باوه‌ڕی من ئه‌مه‌یه. هه‌میشه سه‌باره‌ت به رۆڵی گه‌نجان له ژاپۆن بیرده‌كه‌مه‌وه.
*خوێندكاران چۆن ده‌بێت بۆ ئاینده ئاماده‌بن؟ چۆن ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به نووسه‌ر؟ بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت له پێناسه‌كردنی مرۆڤی نوێ‌دا؟
-هیوادارم گه‌نجان راست و دروست بن، سه‌ربه‌خۆ بن، وه‌كو باڵنده. هیوادارم خه‌یاڵیان هه‌بێت، هێزی خه‌یاڵ ئه‌وه نییه بۆچوونی ئه‌ویدیكه قبووڵ بكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه بۆچوونی خۆت دروست بكه‌یت و ئه‌و خه‌یاڵه چاك بكه‌یت كه بێت دراوه. راستی ئه‌وه‌ی توانای خه‌یاڵت هه‌بێت، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی زۆر باش بیت. مامۆستایه‌كم هه‌بوو كه پسپۆڕی هیومانیزمی فه‌ره‌نسی بوو هه‌میشه ده‌یگوت: "هیومانیزم چییه؟ هیومانیزم یانی ئومێده‌واری و نائومێدییه‌كی زۆرت نه‌بێت." نموونه‌ی هیومانیزمی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌مه‌یه.
*سەرنج: هەندێك بەشی ئەم دیدارەم لابردووە.
سەرچاوە: baangnews.net
کوردستانی نوێ