کتێبخانەی نێودەوڵەتیی شارى دبلن-ى پایتەختى ئیرلەندا بەشی زمانی کوردیی زیاد دەکات، دکتۆر ساماڵ مانی، ئەرکی زیادکردنی بەشەکەی جێبەجێکردووە و وەک دەستپێکیش کتێبە فەلسەفییەکانی خۆی پێشکەشکردوون.
پڕۆفیسۆر ساماڵ مانى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نووسیویەتی: مایەی شانازیمە، بەشی زمانی کوردیم لە کتێبخانە نێودەوڵەتییەکەى شارى دبلن-ى پایتەختى ئیرلەندا دروستکرد و وەک دەستپێکیش؛ کتێبە فەلسەفییەکانی خۆمم پێشکەشکردن.
ئەوەشی وتووە: ئەو کتێبخانەیە زۆرینەى زمانەکانى دیکەى جیهانى تێدابوو جگە لە کوردیى، بەڵام لەمەودوا زمانی کوردیی دەچێتە سەر بەشى نووسین و کتێبی زمانەکان لەو کتێبخانە نێودەوڵەتییەدا.
لەئێستادا بەشەکە کارى تێدا دەکرێت و چەند هەفتەیەکی پێویستە هەتا کارەکانى جێکردنەوەى کتێبەکان لەلایەن کارمەندەکانەوە ئەنجام دەدرێت، دواتر کتێبی کوردیی دیکەی بۆ دەکڕن و نووسەرانیش دەتوانن کتێبەکانیان بنێرن بۆ کتێبخانەکە.
سەرچاوە: rojnews