ئێستا فیلمێک دەربارەی ڕۆژنامەوانێکی ئێرانی بەناوی (ڕۆحوڵا زام) لە سینەماکانی وڵاتی سوید نمایش دەکرێت.
ڕۆحوڵا کە ڕۆژنامەوانێکی ئێرانیە ، لە ترسی گرتن و هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ئێران، ناچار بووە وڵاتی ئێران بەجێبهێڵێ و ڕووبکاتە وڵاتی فەرەنسا. بەڵام ناوبراو لەساڵی ٢٠١٩ بەشێوەیەک فریودراوە کە سەفەر بۆ عێراقی دراوسێی ئێران بکات. لەوێ ڕۆحوڵا لەلایەن پۆلیسی ئێرانییەوە دەستبەسەر کراوە و فڕێنراوە بۆ ئێران. پاشان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئێستا فیلمێک دەربارەی ڕۆحوڵا بەناوی (کوڕە مەلا) لە لایەن (نیهاد پێرشۆن)ەوە ساز کراوە.
پێشتر نیهاد ڕۆژنامەوانە ئێرانیەکە (ڕۆحوڵا)ی لە پاریس بینیووە و دیداری لەگەڵدا ساز کردووە. ڕۆژنامەوانە ئێراییەکە هاوکات لەگەڵ هاوسەری و دوو مناڵەکەی لە فەرەنسا ژیاوە. ئەو خاوەنی کەناڵێکی خەبەری ئینتەرنێتی بووە، لە هەواڵەکانی ئەو کەناڵەدا باسی لە شتگەلێک لەسەر ڕێبەرە ئاخوندەکانی ئێران کردووە، باسگەلێک کە خەڵکی چ زانیاریەکیان لەبارەیانەوە نەبووە.
ئەوە هیچ کە ئێران وڵاتێکە ئازادی تێدا نییە و، میدیاکان ئازادنین و ناتوانن بە ئازادانە ڕوماڵی ئەوە بکەن چی لە ئێران دەگوزەرێ..!
ڕێبەرە ئاخوندەکانی ئێران دەسەڵاتی ڕەهایان هەیە، ئەوان بڕیاردەری ئەوەن کە خەڵک دەبێ چی بزانێ..!
ڕۆحوڵا میدیاکارێکی تایبەت بوو. ئەو لە بنچینەدا لە خێزانێکی ئاخوندی گەورە و دەوڵەمەند و دەسەڵاتداری ناو دەسەڵاتەوە هاتبوو.
ڕۆحوڵا ئەیتوانی ژیانێکی شاهانەی بۆ لواوی لە ئێران هەبێت، بەڵام ئەوجۆرە ژیانەی پەسەند نەکرد و،بەڵکو ڕێگایەکی دیکەی هەڵبژارد. ڕێگای بەرەنگاربوونەوە بەرانبەر هەموو جۆرە نادادییەک. ئەو بژاردەیە بووە ئەنجامی ئەوەی کە ڕۆحوڵا ناچار بێت ئێران بەجێبهێڵێ و ڕووبکاتە وڵاتی فەرەنسا.
ناوەڕۆکی فلیمەکە باس لە سەختی کاری ڕۆژنامەوانی ئێرانی دەکات چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە دەرەوەی سنوری وڵاتی ئێران.
دەسەڵاتدارانی ئێران بەسەختی ڕێدەگرن لە کاری میدیایی سەربەخۆ.
ڕۆحوڵا لەلایەن کەسانێکەوە کە متمانەی پێیان هەبوو(کە لە ڕاستیدا ئەو کەسانە بەکرێگیراوی ڕژێمی ئێران بوون و، ئێران پارەی دابوونێ) کە خۆیان وەک هاوێ و دۆستی ئەو نیشان بدەن فریو درا.
فیلمی (کوڕە مەلا) لە ١ سێپتێمبەرەوە لە سینەماکانی سوید Folkts Bio نمایش دەکرێت..
ڕاپۆرتی:
Katrin kasström/ 8 sidor
وەرگێڕانی: کولتووری زەمەن
سەرچاوە : زەمەن