شاكارە مەزنەكەی دكتۆر عەزیز گەردی بڵاو كرایەوە.
ڕابەری کێشی شیعری عەرووزی کوردی کتێبە بەنرخ و تایبەتەکەی نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد عەزیز گەردییە کە تیایدا بە قوڵی لەسەر شیعری کلاسیکی کوردی و خەسڵەتە دیارەکانی نێوی نووسیوێتی.
ئەمکتێبە لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری فام ەوە لەشاری هەولێر لە حەوت بەرگدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد سەرلەبەیانی 06/06/2022 کۆچی دواییکرد و زیاتر لە ١٠٠ بەرهەمی چاپکراوی لەپاشخۆی جێهێشت.
گەردی لە پێشەکی ئەمکتێبەدا دەنووسێت:
سەرەتای بایەخدانی من بە زانستی عەرووز بۆ سەرەتای حەفتاكان دەگەڕێتەوە، ئەوسا لە ڕێی چەند سەرچاوەیەكی باشی عەرەبییەوە توانیم تا ڕادەیەك لەم زانستە شارەزا بم. ئەم ڕابەرە، هەروەكوو لە ناونیشانەكەیەوە دیارە تایبەتە بە كێشی شیعری عەرووزی كلاسیكی و تەنیا ئەو شیعرانەی شاعیرەكان دەگرێتەوە كە بە عەرووزی دەسكاریكراوی عەرەبی هۆنراونەتەوە.
ئەم ڕابەرە (144) شاعیری كلاسیكیی كوردی گرتۆتە خۆ.
هیوادارم بەم ئەركە خزمەتێكی بچووكی شیعری كلاسیكیی كوردی و خوێنەری كوردم كردبێ، بە تایبەتی ئەوانەی بە دوای كێشی شیعری كلاسیكیدا دەگەڕێن.
ئێستا لە سەرجەم کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت.
سەرچاوە: galawej