کتێبێک دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی د.عەزیز گەردی بە نێوی "عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان"، لە نووسین و ئامادەکردنی، حەمید ئەبوبەکر بەدرخان، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ رۆژنامەوانی و کەلتوورە، بەهاوکاری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە چاپکراوە، بەتایبەتی سوپاسی بەڕێز د.تەها رەسوڵ دەکەم کە ئەرکی لەچاپدانی گرتە ئەستۆی خۆی، سوپاسی بەڕێز شاخەوان سدیق دەکەم کە زۆر ماندووبوو بەو بەرهەمە، ناشکرێت سوپاسی قەهار گەردی و جەلیل حوسێن و باسم ڕەسام و هەموو ئەو نووسەرانەی رۆڵیان بینیی لە نووسین و ناردنی وێنەو تۆماری یادەوەرییەکانیان لەگەڵ رەوانشاد د.عەزیز گەردی...لە رۆژی شەممە 16/07/2022 لە شاری هەولێر، لە هوتێل کانیون، کاتژمێر 5 ئێوارە لە چلەی عەزیز گەردی بڵاودەکرێتەوە کە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بەڕێوەی دەبات.
شایانی گوتنێیە کتێبەکە لە 400لاپەڕەی قەبارە 17x24 cm پێکهاتووە .