سەنا بەرزنجی نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (باران) بەشێوەی دەنگ بڵاوکردەوە.  

سەنا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێکەی نوسیوویەتی" دوای ماوەیەکی زۆر چاوەروانی ئێستا دەتوانن بیسەری گۆرانی باران بن، دووبارە سەنا بەشێک لە ڕۆحی پێشکەشتان دەکات". 
تێكستی بەرهەمە نوێکەی سەنا لەلایەن كاوە عەلی نوسراوە، هومان ئەزما كاری میوزیك و ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە و ئەشکان وەیسی کاری ئیدتی بۆ کردووە. 

لە كۆتایی مانگی رابردووش سەنا بەرزنجی بەشی دووەمی (هەر كچەم)ی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە لە ئێستادا نزیكی نیو ملیۆن بینەری هەیە.

سەنا لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.

 

سەرچاوە: سایتی میدیا  سپی