سەرەتاکانی سوکایەتی پێکردن..

کەڵەشێرێک لە کیڵگەیەکدا هەموو ڕۆژێک بەیانیان زووهەڵدەساو دەیقوقان و خەڵکەکەی بەئاگا دەهێنایەوە.
ڕۆژێک خاوەن کێڵگە بەکەڵەشێر دەڵی ئەگەر بەیانیان بقوقێنی ،پەڕت پێوەناهێڵم!
کەڵەشێر لەدڵی خۆیدا ووتی ، ئەگەر من پەڕوباڵم نەمێنێ ئیتر من کەڵەشێر نابم..! 
 واپێویست دەکات بەیانیان بێدەنگ بم  ، خۆکەڵەشێری کە زۆرن  بقوقێنن..!

پاش هەفتەیەک خاوەن کێڵگە دێتەوە بۆلای کەڵە شێرو دەڵێ:  ئەگەر وەک مریشکەکان گارەگار نەکەیت ،پەڕوباڵت لێدەکەمەوە !
ناجار کەڵەشێر چووە 
ناو مریشکەکان دەستیکرد بە گارەگار ..
پاش مانگێک خاوەن کێڵگە دێتەوە ،ئێستا ئەگەر وەک مریشکەکان هێلکە نەکەی بەیانی سەرت دەبڕم ..
کەڵەشێر بەگریانەوە  ووتی خۆزگە  هەر بەکەڵەشێری وبەقوقانی بەیانیان بمردمایە ..!


کە لەسەرەتاوە جارێک لەمافی خۆت خۆش دەبیت ولەکەسایەتیت دێنیتە خوارەوە ،ئەودەم خۆت ئامادە بکە بۆ سوکایەتی پێکردن، چونکە تۆ بەویستی خۆت  ڕێگای ڕۆچوون و سووکایەتیت  گرتۆتەبەر.. !