"سینەمای شانتال ئاکێرمان" بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 98 لاپەڕەدا کتێبی «سینەمای شانتال ئاکێرمان ‹رەخنە، وتار، گفتوگۆ›» کە کۆمەڵێک وەرگێڕ کردوویانە بە کوردی و یەکێکی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوکرایەوە. 
لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: سەرەڕای ئەوەی کە شانتاڵ ئاکێرمان بە هۆی گرنگبوونى فیلمەکانییەوە، تەنیا لای تیۆریسیتەکانى فیلم و فیمینیستەکان بەناوبانگە، بەڵام یەکێکە لە گرنگترین ژنه‌ سینەماکاره‌كانی جیهان. ئەو لەدوای برایانی داردێن، بەناوبانگترین فیلمسازی بەلجیکییە.

 

 

سەرچاوە: knwe