لە ناو سەنتەری شارۆچكەی چۆمانی، پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی بۆ زیاتر لە 20 فۆتۆگرافەری ناوچەكە كرایەوە و لەلایەن گەنجان و ژنانیشی ناوچەكەش بە ژەنینی چەند پارچە مۆسیقایەك خەڵكی بازارەكە و گەشتیاران كۆكرانەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ لە لایەن ناوەندی كەلتوری چۆمان، پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە و چەند چالاكیەكی هونەریش بەرێوەچوون و سروشتی ناوچەكەش بە فۆتۆ بە خەڵكی ناوچەكە و گەشتیاران ناسێندران.
چۆمان حەسەن، بەرپرسی ناوەندی كەلتوری چۆمان، بۆ رۆژنیوز وتی: هەستاین بە كردنەوەی پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی و پێشكەشكردنی چەند پارچە موزیكێك بە خەڵكی بازارەكە و ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەكەمانیان كردبوو.
وتیشی: فۆتۆكان لەلایەن ژمارەیەك فۆتۆگرافەری ناوچەكە گیرابوون كە سەرجەمیان فۆتۆی سروشتی جوانی ناوچەكەبوون و ئامانجمان لێی ئاشتكردنەوەی سروشت و كۆمەڵگایە كە لە ئێستادا سروشت كەوتۆتە بەر لێشێاوێكی زۆری خراپبوون و تێكدان.
سەرچاوە: rojnews