راگەیاندنی .NishtmanTV
رۆژی سێشەممە 11/07/2023 لە شاری کۆڵن - لە شارۆچکەی ( Porz Wahn)، بەئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە موزیکوانان و دەنگبێژانی کورد , ستۆدیۆی دەنگ (Art Ton Studyo ) کرایەوە ، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەم ستۆدیۆیە ، خزمەتکردنە بە ڕەوتی هونەر و مۆیسقای کوردی و هاریکاری هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە ... لە وتەی سەرپەرشتیاری ئەو پڕۆژەیە گوتی: ئامانجمان خزمەتکردنە بە هونەری چاندی کوردی تالە ئاست پێشکەوتنەکانی سەردەم بێت .
هەروەها لە کاتی گفتوگۆکردنیش زۆرێک لە ئامادەبووان دەربارەی چاند و هونەری کوردی لە تاراوگە چەندین ساڵە لێرەو لەوێ چەندین گروپ و ڕێکخراوی هونەری خزمەتی بەرچاویان پێشکەش بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و گەلانی دیکە کردوە .
دەربارەی ئەو کارە هونەرییە ، حەمید بەدرخان، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی و کەلتور ،تایبەت بۆ ماڵپەڕی نیشتمان تیڤی گوتی : ئامانج لە گردبوونەوەی هونەرمەندانی دیاری کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بۆ کردنەوەی ستۆدیۆیەکی دەنگی مۆدێرن کە لە خزمەتی کەلتوری کوردی و هونەری ڕەسەنی کوردیدا بێت ، بۆیە من زۆر دڵخۆش و دڵشادبووم بە کردنەوەی ستۆدیۆکە و بینینیی ئەو هەموو هونەرمەند و دەنگبێژ و موزیکوانانەی کورد لەگشت پارچەکانی کوردستانەوە ئامادەییان هەبوو، کەتەنها ئاوڕدانەوە لەموزیکی کوردی وغەمی پێشخستنی هونەری کوردی کۆیکردبونەوە..
دووبارە پیرۆزبێت کردنەوەی ( ستۆدیوی دەنگ)ی کوردی ، بەهیوای ناساندنی هونەری ڕەسەنی کوردی بەگەلی ئاڵمان وگەلانی ئەوروپاو گشت جیهان ..ئەمڕۆ بەرهەمی هونەری موزیک یەکێکە لەشیاوترین دەرگا ڕووناکەکان بۆئاشنابوون و تێکەڵاوبوونی تیشکی کلتورە جیاوازەکان..ئێمەی کوردیش وەک گەلێکی دێرینی خاوەن مێژوو،خاوەن مۆرکێکی کلتوری تایبەت..خەبات دەکەین بەزمانی سەردەم ،دوورلەزمانی جەنگ وتوندوتیژی هەمووتواناکان دەخەینەکارلەپێناو ئاشنا کردنی کلتوری ڕەسەن ودەوڵەمەندی گەلی کورد بە گەلانی دیکە .