بە ئامادەبوونی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و شاعیران و خوێنەرانی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس، لەسەر گڵکۆکەی ١١ـەمین ساڵیادی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی ئەو شاعیرە بەناوبانگەیان بەرز ڕاگرت.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر مەزاری شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس، بە مەڕاسیمێک ١١مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو شاعیرە بەرز ڕاگیرا.
مەراسیمەکە بە پارچە موزیکێکی گرووپی موزیکی ‘لوڕ دەستی پێ کرد، هاوکات تاجەگوڵینە لە سەر مەزارکەی دانرا و دواتر پەردە لە سەر نوێترین پەیکەری شاعیری کۆچکردوو لادرا و چەندین وتار و پارچە موزیک و شیعر و چالاکی هونەریی و ڕۆشنبیریی جیاواز پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە هەڵۆ شێرکۆ بیکەس بەشێک لە هۆنراوەکانی باوکی خوێندەوە و ڕاشیگەیاند" مانگی ئەیلوول مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە".
سەرچاوە : سپیمیدیا