توێژه‌رانی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند، به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دو كاتژمێر له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ده‌بنه هۆكار بۆ توشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشی كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌مانی سه‌رنج و كه‌مبونه‌وه‌ی چالاكی (ADHD) له نێو منداڵان و گهورهكانیشدا.
توێژینه‌وه‌كه له ڕۆژنامه‌ی جۆرناڵی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكرایكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه دو كاتژمێر یان زیاتر مۆبایله زیره‌كه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی كه‌می سه‌رنجدان (ADHD) به ڕێژه‌ی 10% زیاتره.
ئه‌م نه‌خۆشییه به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به منداڵانی بچوكه‌وه هه‌یه
ئه‌م نه‌خۆشییه به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به منداڵانی بچوكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سهرقاڵكردنانهی كه له‌لایه‌ن مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه دروست ده‌بن، وه‌ك سۆشیال میدیا، نامه ناردن، مۆسیقا، فیلم یان ته‌له‌فزیۆن، كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رنج له‌نێو گه‌وره‌كاندا دروست ده‌كه‌ن.
سۆشیال میدیا به زانیاری به‌رده‌وام خه‌ڵك لاواز ده‌كات
توێژه‌ران پێیان وایه سۆشیال میدیا به زانیاری به‌رده‌وام خه‌ڵك لاواز ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رده‌وام پشو له ئه‌ركه‌كانیان وه‌ربگرن بۆ پشكنینی مۆبایله‌كانیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتی به‌تاڵی خۆیان به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن
ده‌كرێ بڵێین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتی به‌تاڵی خۆیان به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ڕێگه ناده‌ن مێشكیان پشو بدات و سه‌رنجی له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌رك بێت، سه‌رقاڵكردنی باو ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كان ماوه‌ی سه‌رنجدانیان كورتتر بێت و به ئاسانی سه‌رقاڵ بن.
مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ فره‌كار له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆدا
جۆن ڕاتی یاریده‌ده‌ری مامۆستای ده‌رونی له قوتابخانه‌ی پزیشكی هارڤارد ده‌ڵێت، "مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ فره‌كار له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆدا، به‌كارهێنانی به‌رفراوانی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانێت ببێته هۆی ئالوده‌بون به شاشه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كورتبونهوهی ماوه‌ی سه‌رنجدان".
ڕوسیل ڕامسی هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌ری پرۆگرامی پێن بۆ چاره‌سه‌ركردن و توێژینه‌وه‌ی ADHDی گه‌وره‌ساڵان له قوتابخانه‌ی پزیشكی پێرێلمان له زانكۆی پێنسیلڤانیا ده‌ڵێت، "له ئێستادا نزیكه‌ی 366 ملیۆن كه‌سی پێگه‌یشتو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا توشی ADHD بون".
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردن و ڕه‌فتاری مێشك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبونی نیشانه‌كانی توشبون به نه‌خۆشی ADHD، له‌وانه خراپی زیره‌كی سۆزداری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئالوده‌بون به ته‌كنه‌لۆژیا، دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خراپی گه‌شه‌ی مێشك، تێكچونی خه‌و.
سەرچاوە : خەندان