تولای حاتەمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، با حکومەت، ئۆپۆزسیۆن و ههمو گهلانی توركیا باش گوێ بگرن، رێگە نادەن گفتوگۆکان لە سەر دەستوری هەمیشەیی نوێ ببێتە دەرچەیەک بۆ خۆڕزگارکردنی دەسەڵات و وتی، "ئەگەر ئێمە باس لە دەستورێکی هەمیشەیی دیموکراتیک دەکەین، دەبێت سەرەتا راگەیاندن ئازاد بێت".
تولای حاتەمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پێش كۆبونهوهی لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەکان، رایگهیاند، "ههڵبژاردنی 31ی ئازاری 2024 بۆ دهمپاتری هەڵبژاردنێکی تایبەت بوە، لەگەڵ حزبێکدا کێبڕکێمان کرد کە هەمو تواناکانی دەوڵەتی بەکارهێنا، هەروەها لەبەرامبەر رژێمی قەیوم کە پێشتر دانرابو هەڵوێستێکی مان و نەمانمان گرتەبەر، پێکەوە و بەرامبەر بە هەمو ئەوانە توانیمان مۆری خۆمان لە سەرکەوتنی گەورە بدەین".
لە شڕناخ 10 هەزار پۆلیس و سەرباز دەنگیان داوە، بەو حاڵەشەوە ئاکەپە بە جیاوازی دو هەزار دەنگەوە بردویەتییەوە
ئاماژهی بهوهشكرد، سەرباری دەنگدەری هاوردە لە هەندێک شوێن بە جیاوازی کەمەوە ئاکەپە سەرکەوتوە و رونیکردەوە، کە لە شڕناخ 10 هەزار پۆلیس و سەرباز دەنگیان داوە، بەو حاڵەشەوە ئاکەپە بە جیاوازی دو هەزار دەنگەوە بردویەتییەوە، بەڵام لەراستیدا ئەوەی سەرکەوتوە دەم پارتی بوە.
تورکیا پێویستی بە دەستوری هەمیشەیی نوێی دیموکراتیک هەیە، بۆ چارەسەکردنی کێشەکان
هاوسەرۆکی دەم پارتی پهیوهست گفتوگۆکانی دەستوری هەمیشەیی توركیا، باسی لهوهكرد، "راستە پێویستی بە دەستوری هەمیشەیی نوێی دیموکراتیک هەیە، بۆ چارەسەکردنی کێشەکان، دەستوری هەمیشەیی دیموکراتیک رۆڵی گرنگ دەگێڕێت، ئەم حکومەتە، وەها حکومتێکە کە هێشتاش بە گوێرەی دەستوری 82 دەجوڵێتەوە، بەڵام ئێستا دەڵێت دەستوری هەمیشەیی نوێ ئامادە دەکەین".
بۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بە دەستوری هەمیشەیی لەگەڵ گەل دەستمان بە ئامادەکاری کردوە
وتیشی، "بە حکومەت، ئۆپۆزسیۆن و هەمو دینامیکەکانی کۆمەڵگا باش گوێ بگرن؛ وەک دەم پارتی ئێمە بۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بە دەستوری هەمیشەیی لەگەڵ گەل دەستمان بە ئامادەکاری کردوە، رێگە نادەین کە گفتوگۆکانی پەیوەست بە دەستوری هەمیشەیی بۆ دەسەڵات ببێتە دەرچەیەکی خۆڕزگارکردن، دەبێت گفتوگۆکانی پەیوەست بە دەستوری هەمیشەیی بە گوێرەی پێداویستیە سەرەکیەکانی کۆمەڵگا بەڕێوەببرێن، دەبێت ئامانجمان ئەوەبێت کە گفتوگۆکان لە بازنەیەکی بەرفراواندا ئەنجام بدرێن".
میدیای دەسەڵات بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە شارەوانیەکانماندا ئاڵا هەڵنەدراون، ئەوە بە دڵنیاییەوە درۆیە
ئهوهشی خستهڕو، "میدیای دەسەڵات بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە شارەوانیەکانماندا ئاڵا هەڵنەدراون، ئەوە بە دڵنیاییەوە درۆیە، کێشەمان لەگەڵ هێماکاندا و ئاڵادا نییە، دەیانەوێت رای گشتی تورکیا بۆ سەپاندنەوەی قەیوم ئامادە بکەن، هەربۆیە ئەو درۆیانە بڵاودەکەنەوە، دەیانەوێت ئاڵاش وەک کایە و بوارێکی رانت و گێچەڵ بەکاربهێنن".
سەرچاوە : خەندان