دەمیرتاش بۆ دادگای تورکیا: دەوڵەکەتان وڵاتەکەمانی داگیرکردووە و ئێمەش خۆمان پاراستووە

 

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەداری کورد، لە میانی بەرێوەچوونی پڕۆسەی دادگاییکردنیدا لەسەر دۆسییەی کۆبانی، وتی: کە گەلی کورد شەرەف و ناسنامەی خۆی پاراست، بەڵام دەوڵەتەکەی ئێوە کە ئێمەش هاوڵاتییەکین لەناویدا، وڵاتەکەمانی بە زۆرداریی داگیرکرد، دەوڵەتەکەتان پەیمانی چاکەی خراپ کرد.

ئاوێنە: دۆسییەی کۆبانی، بەهۆی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی نێوان ٦و ٨،  تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی، دەوڵەتی تورک، هەریەک لە فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە دەستگیر کرد، ٢٢یەمین دادگاییکردن لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە لە کەمپی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو، دادگاییکردنەکە بە بەرگریکردن لە سەلاحەدین دەمیرتاش بەردەوام بوو.

“مرۆڤ باوەڕی بە سیاسەت نییە”

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کرد، کاریگەریی سیاسەت لە تورکیا و جیهان کەم بووەتەوە و دەڵێت: وەک سیاسەتمەدارانی کورد هەوڵ دەدەین هێزی گۆڕانکاریی سیاسەت پێش بخەین، ئێستا دەست و پێی سیاسەت بەستراوەتەوە، مرۆڤ باوەڕی بە سیاسەت نییە، چونکە ئەوەی ئەوانە دەیانەوێت سیاسەت پێشکەشیانی ناکات، بۆ سیاسەت لە تورکیا تێکچوو؟ ئەوانەی لە زیندان دەمانهێڵێتەوە کێن و کام هێزن؟

“ئەم تێکۆشانە ئێمەی کرد بە شارەزای دیموکراسیی”

لە بەردەوامی قسەکانییدا، دەمیرتاش وتی: نە ڕاستینەی مێژوو لەبیر دەکەین و نە هەوڵی لەبیرکردنی دەدەین، هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ڕاستینەی مێژووی مرۆڤایەتیی و گەلەکەمان بزانن، بۆ ئەو هەموو خراپەکارییە لە دژمان ئەنجام دەدرێت؟ ئەوانەی ئاڵۆزی ئەنجام دەدەن ئێمە نین، هەوڵ دەدەین هەموو شتێک بە شێوەیەکی ڕاست و درووست لە شوێنی خۆی جێ بگرێت، بەو شێوەیە بوو کە ئەم تێکۆشانە ئێمەی کرد بە شارەزای دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، ئەم پرۆسەیە ئێمەی یەکگرتوو کردووە، ئەوەی دەیزانین بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیی و مافی مرۆڤ بەکاریدەهێنین، بۆیە بێدەنگ نامێنین و بە دەنگی بەرز قسە دەکەین.

“دەبێت بزانین کە ئەم ژیانەشمان دەبێتە مێژوو”

دەمیرتاش، لەبارەی مێژووی مرۆڤایەتییەوە وتی: لە نادیاری مێژوو دیسانەوە بە ڕێگەی مێژوودا ڕوون دەبێتەوە، دەبێت ئەوە بزانین کە ئەم ڕۆژەی تێیدا دەژێین دەبێت بە مێژوو، لە مێژوودا زانایان وتوویانە `خۆت بناسە یان سنووری خۆت بزانە، ئەم وتەیە بە بنەڕەت دەگرین، خۆمان بناسین و سنووری خۆمان بزانین و بەو شێوەیە دەست پێ بکەین.

“بۆ ئەوەندە خراپە هەیە؟”

لە بەردەوامی قسەکانییدا، دەمیرتاش تیشکی خستە سەر ئەوەی لە جیهاندا چوار هەزار و ٢٠٠ گرووپی باوەڕیی جیاواز هەیە و وتی: خراپییەکانی باوەڕییەکان و مەزهەبەکانی دیکە باس ناکەم، هەموو جۆرەکانی بیرکردنەوە و کەلتوور و هونەرەکان  بانگەشەی باشی دەکەن، ئەی بۆ ئەوەندە خراپە هەیە؟ درۆمان لەگەڵ دەکەن یان بارودۆخێکی جیاواز هەیە، مێژووی بنەڕەتی هەسارەکە بە دەرکەوتنی مرۆڤ دەست پێ دەکات، مرۆڤە سەرەتاکان وەک ئاژەڵ پەیوەندیی سێکسییان ئەنجام دەدا، پاشان بیریی مرۆڤ پێشکەوت، نێچیروان بوو بە شوان، کڵان و عەشیرەت گۆڕدرا بۆ گەل، لێ مرۆڤ ناچارە شەڕ بکات، شەڕی دەستپێک لەگەڵ سرووشت و ئاژەڵە دڕندەکانە، مڕۆڤ هەمیشە دەبێت شەڕکەر و پاڵەوان بێت، شەڕی نێوان مرۆڤەکان بە کۆتا نایەت، ڕۆژهەڵات لەگەڵ ڕۆژئاوا، ئەفریقا لە دژی ئەوروپا شەڕ دەکات، لە شوێنی ئەو شارانەی خاپوور بوون شاری نوێ بنیات دەنرێت، بەرهەمی گرانبەها پەیدا دەبێت.

“بووین بە زیندانیی ئەو ناسنامەیەی کە خۆمان ئافراندمان”

لە زۆر ناوچە لە هەمان پرسەدا ژیان دەکرێت و ئاگاداری یەکدی نین، کاتێک زمان و کەلتووری جیاوازمان ئاوا کرد بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری یەکدی نەبووین، کاتێک ژمارەی مرۆڤەکان زیاد بوو ئیدی نەمانتوانی هەمووی تێر بکەین، بۆیە لەگەڵ کۆمەڵگەکانی دیکەدا دەستمان بە بازرگانی و شەڕ کرد، هەمیشە بە هەمان بیرکردنەوەوە شەڕمان کرد و کۆمەڵگەکانی دیکەمان داگیرکرد، گەل و نەتەوەمان درووست کرد، دواتر بە ناسنامەی ئاین و مێژووی پیرۆز دەوڵەت و سەرکەوتنمان گەورەتر کرد، هێندە گەورەمان کرد کە بووین بە زیندانیی ئەو ناسنامەیەی کە خۆمان ئافراندوومانە.

“لەم پرسەدا دوو شارستانی لە دژی یەکدی شەڕ دەکەن”

ئێمە دەڵێین بەربەڕیی و دڕندەیی، بەڵام ئەمە هەڵەیە، ئێمە بە بەربریی و دڕندەیی نەژیاین، بەڵکوو شارستانین بۆیە دەژێین، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سیاسەتی لەناوبردنمان  پەیڕەو دەکرێت، چونکە شارستانین، ئێمە خراپەکارییمان بەرپا کرد و شتی نوێمان ئاشکرا کرد، ئەتەکێت و چاکەمان ئاشکرا کرد، بۆیە هیچ هێزێک ناتوانێت ئازادییمان لێ ئاستەنگ بکات، ئەوەی کە مۆدێرنیتە فەرزی دەکات لەسەرمان کۆمەڵگەییبوونە، لەم پرسەدا دوو شارستانی لە دژی یەکدی لە شەڕدان، خراپیی و چاکە، بۆ ئەوەی ئەو خراپییە بە تەواوی تێکببەین کە ئاستەنگی دەخاتە بەردەم ئازادییەکانمان، لە لایەکی دیکەشەوە کەلتوورەکەمان بێ سنوورمان دەکات، مێشکی ئێمە هەمیشە لەناو سەرهەڵداندایە.


خواردنێک کە لە سرووشدا بەدەستی دەهێنین و دەتوانین بە ڕەحەتیی بیخۆین، بە ئاسانی ناتوانرێت لە فڕن دەربهێنرێت، فڕێت دەدەنە زیندانەوە، تۆ دەڵێی ‘بەڵام پارەم نییە’ دەڵێن لە برسا دەمریت، بەڵام ناتوانیت بژێیت، تۆ وڵات و خاکەکەمت دزیوە، تەنانەت ناتوانیت ناوی وڵاتەکەی خۆشت بڵێیت، ناتوانی بڵێی کوردستان، ئەگەر وا بڵێی فڕێت دەدەنە زیندان، وەک خائین ڕاپۆرتت لەسەر دەکەن، دەسەڵات لە دەستی ئێوەدایە، ئێمەش هەوڵی هەڵوەشانەوەی دەدەین، ئەمەش پرسێکە کە مرۆڤە چاکەکان و خراپەکان لە دژی یەکدی دەجەنگن، لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا چاکەمان پاراستووە و سەرکەوتوو بووین، دەرئەنجامی دۆسییەکە لایەنی براوە دیاری ناکات، ئێمە باش پاراستمان و سەرکەوتنمان بەدەست هێنا، بۆ ئەمەش باجێکی هەیە و ئەو باجەش دەدەین.


ئێمە ئەنقەرەمان داگیر کردووە؟

ئێوە ناتوانن دزە گەورەکان لە زینداندا زیندانی بکەن، ئەوانەی لە زینداندان دزی بچووکن بۆ ئەوەی سکی خۆیان تێر بکەن و بژێوی خێزانەکەی پەیدا بکات دزی کردووە، بۆ ئەوەی هەندێک شت بەدەست بخات ڕێیەکی هەڵەی هەڵبژاردووە، ڕەوایەتی بە دزیکردن نادەین، بەڵام ئەوە ڕاستییەکەیە، گەورەترین تیرۆریستەکانی جیهان ئیمپریالیستەکانن، ئەوانەی کە دەڵێن هیچ تیرۆریستێک ناهێڵین، مەگەر ئەوانە نین کە لە خزمەتی ئیمپریالیستەکاندایە؟ ئێمە حسابی ناکەین ئەمریکا و ئیسرائیل چییان کردووە، دواتر لە بەردەم کامێرادا خەڵی بێ گوناح وەک تیرۆریست بناسێنن.

“شەرەف و ناسنامەی گەلەکەمانمان پاراست”

ئێمە تەنها شەرەف و ناسنامەی گەلەکەی خۆمانمان پاراست، تەنها دەمانەویست لەسەر ئەم خاکە بە مڕۆڤایەتیی بژێین و مافی ئەوانیشمان پاراست، لێرە چی هاوڕێیەکی تورک و کورد مافی بەرامبەری پێشێل کردووە، نەمانتوانی دەوڵەت بەڕێوە ببەین، ئایا دەتوانی لێرەدا کەسێک تاوانبار بکەیت کە بە تورکی قسە نەکات؟ نەخێر دەتوانم هەزاران سەرۆکی شارەوانی فاشیستی واتان بۆ بژمێرم، ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد لابرا، ترافیک لایت قەدەغە کرا، کێ تاوانبارە؟ وڵات وڵاتی ئێمەیە، خاک خاکی ئێمەیە، نان نانی ئێمەیە، ئایا ئێمە ئەنقەرەمان داگیر کردووە؟ ئایا زمان و کەلتوور و بیروباوەڕی خەڵکی ئەوێمان قەدەغە کردوو

سەرچاوە : ئاوێنە