دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک" له رۆژانی 24 و 25ی سێپته‌مبه‌ری 2022 لە شاری مۆنتڕاڵ لە وڵاتی که‌نه‌دا بەرێوهدهچێت.
له ئاگاداریی به‌رپرسانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک"دا هاتووه: ئەو کورتە فیلمە کوردیانەی کە له چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشن و چیرۆکی لە ساڵی 2019 بەملاوە ساز کرابێتن و لە یەکەم خولی ئەم فێستیڤاڵەدا بەشدارییان نەکردبێت، دەتوانن بە ناردن لە سەر ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی Film freeway تا کۆتایی مانگی 6 واته جوونی 2022 لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا بەشداریی بکه‌ن.
هەروەها بەشی پەراوێزی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی"ئاسک" Assk وەکوو بەشێکی نێونەتەوەیی به ناونیشانی «نا بۆ شەڕ»، تیشک دەخاتە سەر ئەو فیلمانەی کە تایبەتمەندییان لەسەر بابەتی زیانەکانی شەڕ هەبێت.
ئەم فێستیڤاڵە ڕۆژی 25ی مانگی سێپته‌مبه‌ری 2022 کۆتایی پێدێت و خەڵاتی "ئاسک" به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌ش دەکرێت.
سەرچاوە: pukmedia