ن/ ره‌وه‌ز جه‌بار
هه‌روه‌كو چۆن خێزان هه‌یه هه‌موویان پزیشكن، خێزان هه‌یه تێكڕای ئه‌ندامانی ماڵه‌كه له بواری یاسادا تایبه‌تمه‌ندی وه‌رده‌گرن، له جیهانی هونه‌ریشدا خێزان هه‌یه هه‌موویان هونه‌رمه‌ندن، ئه‌مه‌ش زۆرجار كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ماڵه‌كه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌وه وا ده‌كات ئه‌و خێزانه شوێن پێی گه‌وره‌كان هه‌ڵبگرن. یه‌كێك له‌و بنه‌ماڵانه، خێزانی عیماد به‌هجه‌تی ده‌رهێنه‌ری عیراقییه، ئه‌م خێزانه هه‌موویان له بواری هونه‌ردا كار ده‌كه‌ن. عیماد به‌هجه‌ت خۆی ده‌رهێنه‌رێكی كلدانی كه‌ركوكه و سیتای ژنی گۆرانبێژێكی ئه‌رمه‌نی به‌سرایه. ئه‌م ژن و مێرده دوو كچیان هه‌یه، ته‌واوی خێزانه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ژین و كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن.
سێتا ها گۆپیان
سێتا هاگۆپیان گۆرانیبێژی ئه‌رمه‌نی عیراقی یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی عیراق. ساڵی 1950 له به‌سره له‌دایكبووه. له ساڵی 1968 ه‌وه ده‌ستی به گۆرانیوتن كردووه. به‌ده‌نگه جیاوازه‌كه‌ی ناسراوه، تا ئه‌و كاته‌ی ناوی لێنراوه " فه‌یروزی عیراق" یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژه ژنانه‌ی له ساڵانی حه‌فتاكاندا ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی هونه‌ر بووه. سیتا به‌و ده‌نگه ناسك و نهرمهیهوه توانی سه‌رنجی گوێ‌گران راكێشێ به‌لای خۆیدا و بووه به‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه گوێگرێكی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام دوایی له هونه‌ری گۆرانیگوتنه‌وه بازی بۆ دنیای هونه‌ری ده‌رهێنان داوه. له‌و بواره‌شدا به‌رهه‌مه‌كانی جیاوازبوون، هه‌ڵگری كاره‌كته‌ری تایبه‌ت به‌خۆی بووه. دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا عیراقی به‌جێهێشتووه و رووی له وڵاتانی كه‌نداو كردووه و پاشان له قه‌ته‌ر گیرساونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده سیتا وازی له گۆرانیوتن هێنا، به‌ڵام تا ئێستاش به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی نوێبوونه‌وه داده‌نرێت له دنیای گۆرانی عیراقی‌دا. به‌و پێیه‌ی به یه‌كێك له یه‌كه‌مه‌كان داده‌نرێت كه ئامێره رۆژئاواییه‌كانی وه‌ك گیتار و پیانۆ له گۆرانییه‌كانیدا ناساندووه. سێتا هاگۆپیان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌رمه‌نی عیراق شووی به ده‌رهێنه‌ری كلدانی كه‌ركوك عیماد به‌هجه‌ت كردووه و ئێستاش له قه‌ته‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و خاوه‌نی دوو كچن به ناوی نۆڤا و نایری. نۆڤا عیماد گۆرانیبێژه و نایری له بواری ده‌رهێناندا كارده‌كات. سیتا له دنیای گۆرانیدا به شیعری وههم ی شاعیر نازك مه‌لایكه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بووه. له‌م سه‌ره‌تایه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ستیپێكردووه، هه‌ر زوو له‌ناو دڵی گوێگرانی عیراقی‌دا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه. به‌تایبه‌تی له كۆنسێرته‌كانی یانه‌ی ئه‌رمه‌نی له به‌سره و له قوتابخانه‌كه‌یدا، دواتر له یه‌كه‌م ئۆپێرای لیریكی عیراقی رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه. خاوه‌نی ده‌نگێكی تایبه‌ته و به‌رله‌وه‌ی خۆی بچێته به‌غدا ناوبانگی گه‌یشته ئه‌وێ، گۆرانییه‌كانی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی پایته‌خته‌وه بوون. سیتا دوای ساڵانێكی زۆر ده‌یه‌وێت به هاوكاری كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی به‌شێك له گۆرانییه تۆماركراوه‌كانی پاك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به بینه‌ره‌كانی بدات گوێیان لێ‌بگرن.
به‌رهه‌مه‌كانی
سیتا له ژیانی هونه‌ری خۆیدا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌رییه، له‌وانه: گۆرانییه‌كانی وههم، چیرۆكی به‌یانی، ماڵی كات، كوڕه‌كه كوڕه‌كه، بنوو بچكۆله‌كه‌م، بیریا، یه‌كێكه له گۆرانییه كوردییه‌كانی. جگه له‌م به‌رهه‌مانه له چه‌ند وڵاتێكدا ئاهه‌نگی گێڕاوه، له‌وانه: ئاهه‌نگی قایره ساڵی 1974، هه‌مان ساڵ له جه‌زایر ئاهه‌نگی گێڕاوه، ساڵی 1975 له ئۆزبه‌كستان و مۆسكۆ ئاهه‌نگی گێڕاوه، ساڵی 1976 له ئه‌ڵمانیا و بولگاریا ئاهه‌نگی گێڕاوه و له چه‌ند وڵاتێكدا ئاهه‌نگی گێڕاوه. له بواری دراماشدا له چه‌ند به‌رهه‌مێكدا كاری كردووه. له‌وانه شهر عسل فی الرمیله، الگائره الاسود، بائعه البنفسج...
عیماد به‌هجه‌ت
عیماد به‌هجه‌ت ده‌رهێنه‌رێكی كلدانییه، له كه‌ركوك له‌دایكبووه. ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنی عیراقییه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌رییه، له ساڵی 1972 وه له‌م بواره‌دا كاری كردووه، وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه. له ساڵی 1980 تا 1984 سه‌رپه‌رشتی به‌شی به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڤیدیۆ-كاسێت له ته‌له‌فزیۆنی عیراق كاری كردووه. جێگری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی رادیۆ و سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن بووه. له ساڵی 1996 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای ئهلههدهر ده‌ستنیشانكراوه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی فیلم و ته‌له‌فزیۆن. به‌شداری زۆرێك له فێستیڤاڵ و خولی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه، كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بووه له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كه‌نداو بۆ خولی دووه‌م و سێیه‌م. به‌هجه‌ت ئه‌زموونێكی به‌رفراوانی هه‌یه له پیشه‌سازی ته‌له‌فزیۆن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا و له ماوه‌ی كاركردنیدا به‌شداری چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی كردووه. یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره دیاره‌كانی عیراق و چه‌ندین خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانی به‌ده‌ستهێناوه بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له بواری هه‌مه‌جۆریی و زنجیره دراما و شانۆگه‌رییه‌كان.
عیماد به‌هجه‌ت له ژیانی هونه‌ریدا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مه، له‌وانه : باڵسود واڵبیچ- خگا بسیگ جدا - سائق التكسی- باب رجل وسگح امرأه- المزرعه – ئه‌م به‌رهه‌مه چه‌ند زنجیره‌یه‌كی به زمانی كوردی بووه به هاوكاری سه‌لمان فایه‌ق= جتین، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش چه‌ند زنجیره‌یه‌كی توركمانی بووه به‌یارمه‌تی یه‌لماز شكور... عیماد له بواری شانۆشدا خاونی كۆمه‌ڵێك كاره، له‌وانه: العوده- عبود الكرخی -حسین رخیص- خیگ البریسم... به‌ده‌ر له‌م به‌رهه‌مانه چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی هه‌یه، له فیلمی دیكۆمێنتاری و شانۆ و دراما. هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵێكی كردووه، له‌وانه: فێستیڤاڵی به‌هار له شاری نه‌ینه‌وا، فێستیڤاڵی شانۆ ساڵی 1984 تا 1988، فێستیڤاڵی رۆژی هونه‌ر، فێستیڤاڵی مربد...
نۆڤا
نۆڤا له كه‌نه‌دا نیشته‌جێ بووه، نوڤا هه‌ر له منداڵییه‌وه له كه‌شێكی هونه‌ریدا گه‌وره‌بووه و له‌و كه‌شه هونه‌رییه‌دا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه و توانیویتی به‌هۆی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی و به‌هۆی ده‌نگ خۆشییهكهیهوه ببێت به هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی. ره‌گوڕیشه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی بۆ وڵاتێك كه به‌هۆی ململانێكانه‌وه له‌یه‌كتر دابڕاوه، توانا هونه‌رییه‌كانی پاڵاوته، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی داوه بینه‌ران به ده‌نگی خۆی سه‌رسام بكات.
به‌هاوكاری دایكی توانیوێتی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه و خۆی پێبگه‌یه‌نێ، نۆڤا له ژێر چاودێری دایكی‌دا ده‌ستیكردووه به راهێنان. له ساڵی 2002 دوای كۆچكردنی بۆ كه‌نه‌دا و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا په‌ره‌ی به شێوازه ناوازه‌كه‌ی خۆی داوه، كه پشتی به ناساندنی كاره‌كته‌ری گۆرانیی نه‌ریتی و به‌كارهێنانی له كاتی پێشكه‌شكردنی گۆرانییه‌كانیدا به‌ستووه. له ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی به گروپێكی میوزیكییهوه كردووه له ئۆتاوا به‌ناوی "جۆی فیوژن" و گۆرانییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای تێكه‌ڵكردنی جاز له‌گه‌ڵ گۆرانی عه‌ره‌بی تۆماركردووه.
دوای ئه‌وه‌ی رووی له تۆرۆنتۆ كرد، به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری ناسراو دی جی دانی د. نۆڤا ده‌ستی به تۆماركردنی نوێترین گۆرانی خۆی به‌ناونیشانی هه‌ستوسۆز كرد. كه پله‌ی به‌رزی له لیستی گۆرانییه‌كانی پهخشكراوی رادیۆی بازرگانیدا وه‌رگرت و سه‌كۆكانی سه‌مای له هه‌ردوو جیهانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپادا دهگیركرد. به‌م سه‌ركه‌وتنه، نۆڤا توانی له‌گه‌ڵ بینه‌رێكی زۆر به‌ده‌ست بهێنێ.
له ساڵی 2008 گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گۆرانیبێژی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵێوراوی خه‌ڵاتی جونۆ (ئارابێسك) واژۆ كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره هونه‌رییه‌كانی. نۆڤا له گۆرانی شیرینی بیابان میوانداری كرد، كه شێوازی "هیپ هۆپ"ی تێدابوو، یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپی خۆی تۆماركرد، كه له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نمایشكرا. دوای ئه‌وه، نۆڤا گۆرانی"دیفێرنت"ی بۆ گروپی فه‌ره‌نسی (ئه‌رجه‌نتینی) پڕۆژه‌ی گۆتان تۆمار كرد، ئاگری له جیهانی مه‌كۆكانی ئینته‌رنێت به‌ردا و خۆی وه‌ك شوێنێكی دیار له گۆڕه‌پانی مۆسیقای رۆژئاوادا جێگیركرد. هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ نایلز تۆماس له كۆمپانیای EMI گۆرانی "الحب الابدی"ی به‌رهه‌م هێنا كه مۆڵه‌تی وه‌رگرت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیسپانی ئه‌له‌منیۆم ریكۆردزهوه بڵاوكرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لبوومه‌كه‌دا بڵاوبكرێته‌وه.
نوڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌نجه له دنیای هونه‌ری گۆرانیدا، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌رییه، له‌وانه گۆرانییه‌كانی: علی بالی عبرت-(له‌گه‌ڵ جۆی فیوژن) به‌رهه‌می ساڵی 2003، مشاعر به‌رهه‌می ساڵی 2006، حلوی الصحراو به‌رهه‌می ساڵی 2007، هه‌مان ساڵ گۆرانی دیفیرنتی (له‌گه‌ڵ تیمی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌ی گۆتان) به‌رهه‌م هێناوه. ساڵی 2009 گۆرانی حلم اخر به‌رهه‌م ی هێناوه. ساڵی 2010 گۆرانی كاروانی خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م هێناوه... ئه‌مانه و چه‌ندین گۆرانی دیكه.
نایری
نایری به‌هجه‌ت كچی دووه‌می ئه‌و خێزانه‌یه كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له بواری هونه‌ری سینه‌مادا كارده‌كات. له ژیانی هونه‌ری خۆیدا چه‌ند كارێكی كردووه. هه‌م له بواری فیلمی سینه‌مایی و هه‌م فیلمی دیكۆمێنتاری و وه‌ك فۆتۆگرافه‌ریش كار ده‌كات. یه‌كێك له كورته فیلمه‌كانی به ناوی عهزیزهوهیه، كه باس له هاوسه‌ری مێردمناڵانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی ده‌كات. یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی زنجیره درامای الا‌یام العصبیه. چه‌ند كلیپێكی بۆ گۆرانییه‌كانی نوڤای خوشكیشی كردووه. یه‌كێكه له‌و ده‌رهێنه‌ره گه‌نجانه‌ی كه كار له‌سه‌ر عیراق ده‌كات، بچێته هه‌ر كوێیه‌ك چیرۆكه‌كانی عیراق له ته‌ك
خۆیدا ده‌بات.
سەرچاوە : کوردستانی نوێ