حوکمی مەلیکی لەعێراقدا لە کۆماری باشتربووە بۆ کورد !

فەرەیدون کونجرینی 

 

" فەرمانڕەوایی ناوچەکەو دۆخی هەردوو نەتەوەی ئەرەب و کورد لە ئێراق گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو» پێویستە لە ڕاستی چیرۆکەکان بزاندرێ جیاوازی داگیرکاران جۆنبووەو ئەمجیاوازییە بۆ ، دیکتاتۆرەکانی خۆرئاواو باشورو خۆرهەڵات و باکوری کوردستان هەریەکەو بەسیاسەتێکی جیاواز کوردی ژێردەستەکردووەو چەوساندۆتەوە، مەلیک و ڕژێمەکانی ئێراق باشتربوون لە دەسەڵاتی فاشستی ترک و بەهلەوییەکان تا نزامی کۆماری ئسلامی سێدارەی ئێران "

 

مەلیکی ئێراق و سەدام حسێن جلی کوردیان پۆشیوەو هەولێریان بە پایتەختی دووەمی ئێراق هەرژمارکردوە" ئەم کارەی ئەنجامیانداوە بۆ مەبەستی ئەوەی هەردوو نەتەوەی کوردو ئەرەب پێکەوە لەژێر ئاڵای ئێراق و لەسەر یەکپارچەیی ئێراق بژیین بێ جیاوازی.

حوکمداری مەلیکی لەبەرژەوەندی کوردابووەو زۆر باشتربوون لە سیستەمی کۆماری ، هەمیشە پەیامی ئاوەدانکردنەوەو ئاشتی و پێکەوەژیانیان لە سیاسەت و دروشمەکاندا هەبووە" بۆنمونە لە سلێمانی کارگەی چیمەنتۆو شەکرەکەو کارگەی جگەرە و چەند کارگەیەکیتر لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵدا دروستکراون ئەوکات پارێزگاری سلێمانی کەسێکی تورکمان بووە بەناوی عمر عەلی.

دوای ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکان تا ساڵی 1991 خزمەتگوزاری نەبووە بەوجۆرەی مەلیک فەیسەڵ لەگەڵ کوردا هەی بووە"

هەڵەتێگەیشتنی کورد وابەستەبوو بە سیاسەتی ئینگلیزەوە وایان دەزانی ئینگلیزەکان هەمان سیاسەتی سەردەمی مەلیک مەحمودو پێش جەنگی جیهانی دووە دەکەن، دیدی سیاسی کورد چەقبەستوبووە هەروەک لەگەڵ ڕوخانی مەلیک فەیسەڵ بارزانی گەڕایەوەو پشتیوانی عەبدولکریم قاسم یان کردوو بەشداربوون لە ئاهەنگەکاندا " هێندەی نەبرد درانەوە بە تەڵەی کۆمارییەکانداو ئەنجامەکەی ئاشبەتاڵی لێکەوتەوە،

من لە رابووردودا ڕەخنەم لە کەمال مەزهەرگرتوە بەناوی (شەرمێک بۆ کەمال مەزهەر) لە ئەرشیفی سایتەکاندا ماوەو لینکەکەی لای خوارەوە دادەنێم" ئەوڕەخنانەی لە کەمال مەزهەرم گرتوە ئەوە بووە کە لە مێژوی ئێراق و کوردا ئاماژەی بە ستەم و فاشستی بەعس نەداوە هەروەک یانزدەی ئازارو هەڵەبجەو ئەنفال و ڕوداوەکانیتر" لە ڕوانگەی ناوەکی هیچ تەنزێکی نەبووە لەسەر دەسەڵاتی کوردی کە بونەتە هۆکاری شەڕی ناخۆو زیاتر لە 36 هەزار هاوڵاتی و پێشمەرگە کوژران و ململانێی پارچەکانی تریان کردوە" یان قسەی لەسەر ئەوە نەبوە کاتێک بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە ڕاپەڕینەکەدا هاتنە سەرحازری بەوجۆرەی ئێستا خاوەنی سەرمایەو زەویی و باڵەخانەنەبوون، بەڵکو ئەم هەروەک پیشەی هەمیشەیی لەسەردەمی مەلیک فەیسەڵ و یەک لەدوای یەکی ڕژێمەکان تا بەرلە کۆتایی ڕژێمی سەدام لەگەڵیاندا هەڵیکردوەو ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ وتاری لەبەرژەوەندی نەتەوەکەی نەنوسیوە،

مەلیکی ئێراق بڕوای بەوە هەبووە هەرنەتەوەیەک کلتورو زوبانی تایبەت بەخۆی هەبوودەبێت هاوبەش دەبێت لە وڵاتدا" هەروەك لە چاوپێکەوتنێکی مێدیایدا کەمال مەزهەر باس لە کتێبی الاکراد ملاحظات وانطباعات تێدا نوسیویەتی ئینگلیزەکان نمونەی شۆتلاندییەکانیان بۆ مەلیکی ئێراق هێناوەتەوەو ئاماژەیانداوە تەنها نەتەوەی کوردو ئەرەب زۆرتریین دانیشتوانیان هەیە لە ئێراقداو پێویستە گەلی کوردیش وەک گەلی ئەرەب مافی خۆیان هەبێت لە ئێراقدا هەروەك ئاماژە دەکا " ئەوکات ئاڵای ئێراق یەک ئەستێرەی دەبێت بەمەبەستی ئەوەی ئێراق یەک نەتەوەیەو یەک خاکی هەیە " بە یاساو پڕاکتیک ئەوکارەبکەن و ئاڵای وڵات بکەن بە دوو ئەستێرە تا نەتەوەی کوریش بەشێکبێت لە ئێراقدا" لەدوای قڤتوگۆی زۆر مەلیک فەیسەڵ بڕیاردەدا ئاڵای ئێراق لە ئەستێرەیەکەوە بکرێت بە دوو ئەستێرەو گەلی عەرەب و کورد لەسەر یەک پارچەیی ئێراق پێکبێن" داوای ئینگلیزەکان جێبەجێ دەکات و لەناو ئاڵای ئێراقدا ئەستێرەکیتر زیاد دەکات بەمەبەستی ئەوەی لە ئێراقدا دوو نەتەوە هەیەو وەک یەک مافیان دەپارێزرێت"

#فەرەیدون_کونجرینی١

لە ساڵی 1958ئاڵای كۆماری ئێراق گۆڕدرایەوە بۆ یەک ئەستێرە، كە ساڵێك دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی لە ساڵی 1958 پەسند كرا، بە شێوەی ڕاست دابەش كرابوو بەسەر سێ رەنگی یەكسانی رەش و سپی و سەوز، لە ناوەڕاستیدا ئەستێرەیەكی سوور بە بازنەیەكی زەرد.

ئەم بابەتە لە ساڵی ٢٠١٦ لە پێگەی فـەرەیدون کونجرینی بڵاو کراوەتەوە