عوسمان زیندانی
هەمیشە چینی سەرمایەداران هەوڵیان داوە سەرمایە لای خۆیان كۆبكەنەوە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە سڵیان لە هیچ شتێك نەكردۆتەوە بەردەوام بەرنامە و كاریان بۆ بەدیهێنانی كردوە وهەموو ڕێگایەكیان گرتۆتەبەر ٠
هەركات لەڕێگەی یاسایی و دۆخێكی ئاساییە وبەپشت
بەستن بەیاسا ناعادلەكانیان بەرژەوەندیەكانیان پاراست بێت ئەوا كاری خۆیان كردوە ،هەركاتێكیش لە هەلومەرجێكی ئاساییدا نەیان توانی بێت ئەو پەنایان بردۆتە بەر دروست كردنی فەزای جەنگ وكوشتن و تیرۆر كردن ، لەسەر ئەو بنەمایەی كەبەئاسانی لەڕێگەی هەیمەنەی سەربازی و سیاسی وئابووریەوە زاڵ دەبێت بەسەر كۆمەڵكەدا و دەتوانن چیان بوێت سودی لێ وەربگرن و دەست بگرن بەسەر سەروەت وسامانی گشتی ناوخۆی وڵات بێت یان وڵاتانی داگیر كراوەوە٠
چینی سەرمایەدار و دەوڵەتەكانیان بەردەوام لە ململانێدان لەگەل چینی كرێكار وخەلكی زەحمەتكێشدا لەناوخۆی وڵاتەكانی خۆیاندا و لەڕێگەی شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریەوە ، كاتێكیش لە ناوخۆی توشی قەیرانی ئابووری و دارایی دەبن یان تووشی بێ بازاڕی دەبن ، ڕاستەخۆ پەنا دەبەنە بەر هێرش وپەلاماری سەربازی و داگیركردنی ووڵاتان یان تووش كردنی گەلان بە كێشە وگرفتی سیاسی و سەربازییەوە لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی توشی كاولكاری و بەناچاری چەك كڕین ودواجار دەستێوەردان بكەن و كۆنترۆڵی ئابووری ووڵاتان بكەن ٠
لینین دەڵێت ( كاتێ جەنگ تەواو دەبێت ململانێی،چینایەتی نەمێنێت)
ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات لەبەشێكی جیهاندا جەنگی نێوان (ڕوسیا وئۆكراین)و (فلستین وئیسرایل) و جەنگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێ سەربازیەكانی ئێران و توركیا و یەمەن لەناوچەكەدا ململانێی ناوخۆیی سوریا ولوبنان وتوركیا و سودان دەیان ووڵاتی تر ڕاستەوخۆ بەدەستێوەردانی دەوڵەتە سەرمایەدارەكانی جیهانە وبەشێكە لە ململانێی نێو دەوڵەتی بۆ دەسبەسەراگرتنی سەروەت وسامانی جیهان وبردنی سەروەت سامانی گشتی گەلان و فەرز كردنی یاساو شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری لە دەوڵەتە تازە پێگەیشتوەكاندا ٠
هەموو دنیا دەزانێ بەهۆی دەستێوەردان وبیری
عەسكەرتاریەتەوە و عەقلیەتی مەزهەبی و ناوچە گەرایی وشوێفێنێتەوە و نیاز وچاوچنۆكی بۆرژوازیانەوە نەبێت بۆ دەبێت كێشەی فەلەستین و ئیسرائل دوای پەنچا ساڵ چارەسەر نەبێت كێشەی نەتەوە بندەستەكان هەروەكو خۆی بمێنێتەوە ٠
بۆیە سەرمایەدارانی جیهان لەلایەك و دەوڵەتە سەرمایەداریە هەرێمایەتیەكانی وابەستە بەجیهانی سەرمایەداریەوە بەردەوام خەریكی نانەوەی جەنگن و مافی مرۆڤ و مافی گەلان و چارەنووسی ژینگە و سروشت گرنگ نیە بەلایانەوە ٠
ڕاستی دەبێت مرۆفایەتی لەهەوڵی هاوچارەنووسی هاوبەش دابێت لە سەر ئاستی جیهان ودەوڵە تە نیشتمانیەكان و هێزی مرۆڤ دۆستی جیهان دژی ئەم جەنگ وكاولكاریانە بن كۆشش بكەن بۆ دنیایەكی عادیلانەو ئینسان دۆست لەڕێگەی ژیانێكی یەكسان و سیستەمێكی ئینسانی دوور لە مەزهەبگەرایی وشۆفێنی و دیكتاتۆری و ئابووری سەرمایەداریانەوە٠
سەرچاوە : سایتی ئاشتی