بە تۆمەتی دژایەتی کوردستان، پارتی ژمارەیەک کەسایەتی دەداتە دادگا

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێی ژمارەیەک پارێزەری بەناو چالاکوانەوە لە دادگای هەولێر سکاڵای لەسەر هەریەکە لە هۆشیار عەبدوڵا، غالب محمد، یوسف محمد، شاسوار عەبدولواحید تۆمارکرد بە تۆمەتی دژایەتیکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

پارێزەرە بەناو چالاکوانەکان دەڵێن، کە ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەرکراوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا بە قسەی ناڕاست خەڵکیان بە هەڵەدا بردووە و ڕێگایان بۆ داگیرکەر خۆشکردووە

جێی باسە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا کە مێژووی زیاتر لە 70 ساڵی پڕیەتی لە خاڵی ڕەش و خیانەت، هەر لە خیانەتی ئاشبەتاڵ و 31ی ئاب و بەدەستەوەدانی شنگال و هێنانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم

سەرچاوە :   ژیان