بۆ بەهای مرۆڤایەتیمان.

 

برزۆ ئیسماعیل مەنسور

 


بەناوبانگترین کەسی سەردەمی کۆن ، فەیلەسوفێکی یۆنانی بوو بە ناوی “دیۆگین لائەرتیۆس”

ئەو پیاوە فانووسێکی بەدەستەوە بوو، بەشەقامەکاندا دەگەڕا و دەسوڕا.
چونکە هەمیشە فانۆسی بەدەستەوە بوو، زۆر بەقوڵی نەچووە ناو مێژوو. بۆیە ئێستاش کەم کەس دەیناسێت.
چونکە بە ڕۆژی ڕووناكیش فانۆسەکەی هەڵدەکردت و هەر پێبوو, خەڵك گاڵتەیان پێدەکرد و پێی پێدەکەنین.
دەیانگوت: چۆن دەبێت پیاوێکی عاقڵ و ژیر و فەیلەسوفێکی وەک تۆ، بە رۆژی روناك فانۆسێکی بەدەستەوە بێت؟
وەک ئەوەی تیشکی خۆر بەس نەبێت، بۆ ئەوەی روناکی پێویستت بداتێ، دەتەوێت بە فانۆس شتێك بیدۆزیتەوە؟
کاتێک لێیان پرسی: تۆ بەدوای چیدا دەگەڕێیت بەو فانۆسە؟
وەڵامە بەناوبانگەکەی کە تا ئەمڕۆش لە زهنی خەڵك ماوەتەوە، گوتی:
((بەدوای مرۆڤدا دەگەڕێم)).
راستی ئەو بە دوای مرۆڤدا نەدەگەڕا...ئەوەندە مرۆڤە زۆرە هەبوو، کە لە سەردەمی ئەودا ژمارەیان دەیان ملیۆن دەبوو. لە سەردەمی ئێمەشدا بە هەزاران ملیۆن هەیە..
بەڵام، ئەو بە دوای بەها مرۆییەکاندا دەگەڕا: بۆ چاکەی پاک، خۆشەویستی دڵسۆز، جوانی پاک، دادپەروەری بە ویژدان..
خۆزگە ئێستا (دیوگین) لێرە بوایە، لەوڵاتی من فانۆسی بەدەستەوە گرتبا، لەناو دەسەڵاتدار و خەڵکە فریوخواردوەکە، وردە وردە، بەدوای مرۆڤدا بگەڕایە.
دوبارە هیوای لە دڵی خەڵك بگەڕاندبایەوە، مژدەی ئەوەی بەخەڵك بدایە، کە ئەو خۆرە رۆشنە نزیکە، کە بەهای مرۆڤایەتیمان بۆ بگەڕێنێتەوە.


وەرمگێراو کورداندم ..