ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم و سەرژمێری چەند بڕیارێكی دەركرد

 

 

 

 

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد و رەزامەندیی پیشاندا بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆیدا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاری‌ دا له‌ سه‌رژمێریدا خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان تۆمار بكرێن و به‌پێی سه‌رژمێریی ساڵی ١٩٥٧ دانیشتووانی كه‌ركوك تۆمار بكرێن.

 

هەر لەو پەیوەندییەدا بەغداد رازی بووە تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار زیاد بکات و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

لە بریارێکی گرنگی دیکەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ سەرژمێری پشت بە تۆماری ساڵی ١٩٥٧ ببەسترێت و هەر هاوڵاتییەک لە تۆماری ساڵی ١٩٥٧ دا  ناوی نەبێت بە خەڵکی کەرکوک لەقەڵەم نادرێت

 

سەرچاوە : سپی میدیا