ئەم سەردەمە ،سەردەمی جەماوەرە.

 

 

 

تاڤگە سابیر

 


ئەو ئاڵوگۆڕە گەورانەی دەکەونە پێش جێگۆڕکێی شارستانێتییەکانەوە لە یەکەم سەرنجدا وادێنەبەرچاو ، کە ئەوانە لەلایەن گۆڕانە سیاسییە گەورەکانەوە یەکلاکراونەتەوە، لەوانەش وەك ئەو داگیرکارییەی دووچاری گەلان دێت ، یان هەڵگێڕانەوەی بنەماڵەیەکی خێڵ، بەڵام زۆر جار توێژینەوە قووڵ وردەکان پێماندەڵێن کە هۆکاری راستەقینەی پشت هەموو ئەو فاکتەرە رواڵەتیانە خۆی لەو گۆڕانە ریشەییەدا دەبینێتەوە ، کە بەسەر بیروبۆچوونەکانی گەلاندا هاتووە ، ئەوە قەبەیی و توندوتیژییەکانی ئاڵوگۆڕە مێژووییە راستەقینەکان نین سەرساممان دەکەن ، بەڵکو تاکە گۆڕانی گرنگ " واتە ئەوەی زادەی تازەبوونەوەی شارستانیەتەکانە" ئەو گۆڕانەیە کە بەسەر بیروڕای گشتی و وێناکردنەکان و بیروباوەڕەکاندا دێت.

هەموو گەورە رووداوەکانی نێو کتێبەکانی مێژوو شتێك نین جگە لە پاشماوەی بینراوی ئەو گۆڕانە نەبینراوانەی لە سۆزمەندییەکانی مرۆڤدا روویانداوە خۆ ئەگەر تەنها بە دەگمەن بێنە سەر بەڕەو دەرکەوتن ، ئەوە لەبەرئەوەیە ، کە گەنجینەی بۆ ماوەییانەی سۆزمەندییەکانی ئەتنیکێکی مرۆیی لە توخمە زۆر نەگۆڕاو جێگیرەکەیەتی.

سەردەمی ئێستا یەکێکە لەو ساتەوەختە تەنگژیانەی کە تێیدا فیکری مرۆڤایەتی لە قۆناغی ئاڵوگۆڕی بە گۆڕدایە، ئەوەی بناغەیەکی ریشەیی بۆ ئاڵوگۆڕەکە پێکدەهێنێت دوو هۆکاری سەرەکین ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم تێکدانی ئەو بیروباوەڕە ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی هەموو توخمە پێکهێنەرەکانی شارستانیمانی لێوەرگیراوە.
دووەمیان بریتییە لەخوڵقاندنی هەموو ئەومەرجانەی بەلای بوون و فیکرەوە تەواو نوێن ئەوانیش زادەی دۆزینەوە نوێکانی زانستەکان و پیشەسازین.

وێڕای ئەوەی بیروبۆچوونەکانی رابوردو شلۆق بوون کەچی هێشتا هەر بەجەورو کاریگەرن یاخود بەوپێیەی ئەو بیروبۆچوونە نوێیانەی بانگەشەی جێگرتنەوەیان دەکەن هێشتا لەقۆناغی پێکهاتندان، لەبەرئەوەی سەردەمی نوێ لە قۆنا‌غێکی گواسنەوەو خێڵەکییەیان بەوپێیەی کەقۆناغێکی لەو جۆرە هەر دەبێت پەشۆکاوو فەوزا بێت، لەبەرئەوە پێشبینیکردنیش بەو شتەی ، کە لە ئایندەدا لە دایکدەبێت لەمڕۆدا شتێکی ئاسان نابێت.

پرسیارەکەش ئەوەیە:

ئەو کۆمەڵگایانەی بەدوای ئێمەدا دێن هەڵسان و رابوونیان لەسەر چ ببروبۆچوونێك دەبێت؟

ئێمە هەتا ئێستاش ئەمە نازانین ، بەڵام لە ئێستاوە دەتوانین پێشبینی بکەین بەوەی کە هێزێکی نوێ لە دایک دەبێت پێویستە حساب بۆ بونیادو رێکخستنەکەی بکرێت ، کە دوا سەروەرییە لە سەردەمی نوێدا دەربکەوێت ، ئەویش هێزی جەماوەرو زەبروزەنگەکەیەتی ، لەسەر پاشماوەی ئەو بیروبۆچوونانەی پێشتر پێمانوابوو ڕاستن و ئەمرۆ مردوون، لەسەر داروپەردووی ئەو دەسەڵاتانەی شۆڕشەکان رایماكین ئەو هێزە نوێیە دەبینین ، کە تەنها خۆی راپەڕیوەو خۆی چەسپاندووە وادەردەکەوێت ئەو هێزە زووانە هەموو ئەوەکانی تر قووتبدات ، لە کاتێکدا بیروباوەڕەکانی کۆنمان وەختە هەڵبوەرن و با بیانبات لە کاتێکدا کۆڵەکە کۆنەکانی کۆمەڵگاکان یەکبەدوای یەکدا دەکەون ، کەچی تێکۆشانی جەماوەر تاکە هێزێکە کە هیچ شتێك ناتوانێت لە ناویبەرێت، جەماوەر ئەو هێزە تاك و تەرایەیە کە تادێت شکۆو کاریگەرییەکەی زیاد دەکات ، ئەو سەردەمەی لە ئێستاماندا پێدەنێینە ناوی ، سەردەمی جەماوەرە.

بۆ سەدەیەك دەچێت ئەو فاکتەرە سەرەکیانەی رووداوەکانیان دەبزواند سیاسەتی تەقلیدیانەی دەوڵەتان و پێشبڕکێی نێوان فەرمانڕەواکان بوو زۆرجار بیروڕای جەماوەر هیچ بەهایەکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام ئەمرۆ نەریتە سیاسییەکان و بۆ چوونە شەخسییەکانی شاهەنشاو فەرمانڕەوایان و کێبڕکێیەکانی نێوانیان کار ناکەنە سەر رەوتی رووداوەکان و ئەگەر بشبێت شتێکی ئەوتۆ نییەو زۆر کەمە ، دەنگی جەماوەر لەسەروترەو دەنگێکی زۆرینەیەو هەر دەنگی ئەویشە ، کە هەڵسوکەوتی خێڵەکان دیاریدەکات چیدی لەمەودوا چارەنوسی نەتەوەکان لەناو ئەنجومەنەکانی فەرمانڕەوایاندا یەکلاناکرێنەوە ، بەڵکو یەکلاکردنەوەیان لەناو رۆحی جەماوەردایە.

یەکێکە لەخەسڵەتە هەرە دیارەکانی ئەم سەردەمەمان ، کە سەردەمی گۆڕانە ئەم روداوە نوێیە لە واقیعدا لەژێر کاریگەریی مافی دەنگدانی گشتیدا رووینەدا کە بۆ ماوەیەکە زۆر بەنابوودیی مایەوەو لەسەرەتادا بپچوونێکی زۆر ئاسانی لەخۆگرتبوو ، دواتر دیمان، کە لە دایکبوونی هێزی جەماوەر پێش هەر شت لەرێگە بڵاوبوونەوەی ئەو بیروبۆچوونانەوەیە ، کە ماوەیکی ویستووە تاکو لەناو کەسەکاندا روێنراون، پاشان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی پلەبەپلەی کەسەکان لەمیانەی پەیوەندی و کۆمەڵەکانەوە ئەو گردبوونەوەیە بووەمایەی بەرجەستەکردنی چەند چەمێك ، کە تا ئەو دەمەش هەر بەتیۆریی مابوونەوە ،ئەو گردبوونەوەیە زەمینەی گەڵاڵەبوونی ئەو بیروبۆچونانەی بۆ جەماوەر رەخساند ، کە ئەگەر زۆر دادپەروەرانەش نەبووبن خۆ لانیکەم زۆر هۆشیاریکردووە بەرامبەر بە بەرژەوەندییەکانی خۆی و هێزەکەی ، کە هەیەتی جەماوەر دەستیدایە پێکهێنانی ئەو سەندیکایانەی کە هوموو دەسەڵاتەکان لەبەردەمیدادەنوشتانەوەو خۆیان دەخستە بەردەمی هەروەها جەماوەر بازاڕەکانی بۆەسەی کارکردنی پێکهێنا ، کە وێڕای باڵادەستی یاسا ئابوورییەکان هەوڵی کۆنیرۆڵکردنی هەلومەرجی کارکردن و کرێ ( یان مووچە) ی داوە یاخود نوێنەرانی خۆی ناردۆتە نێو ئەو ئەنجومەنانەی حکومەتەوە ، کە بڕیاردەرن ئەو نوێنەرانە داشۆراو بوون لە گیانی دەستپێشجەریی و هیچ سەرخۆییەکی شەخسییان نەبووەو زۆربەی جاریش ئەوانە قسەکەر بوون بەناوی لیژنانەی کە هەڵیبژاردبوون.

ئەگەر ئەمڕۆ سەرنجندەین دەبینین داخوازییەکانی جەماوەر زۆر ئاشکراتر بوون حەز بەژێرەوژوو کردن و هەڵگێڕانەوەی کۆمەڵگای ئێستا دەکەن بە ئامانجی ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنەی سەرەتایی ، کە دۆخی سروشتیانەی هەموو گروپەکانی پێش بەرەبەیانی شارستانێتی بووە ،دازییەکان لەم شتانەدا خۆیان بینیوەتەوە دیاریکردنی سەعاتەکانی کارکردن خۆماڵیکردنی کانەکانی خەڵوزو هێڵەکانی شەمەندەفەرو کارگەکان و زەویوزار خێڵکان دابەشکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی یەکسان ، هەروەها پاکتاوکردنی چینە باڵاکان لە پێناو بەرژەوەندی چینە گەلێرییەکاندا .

جەماوەر زۆر حەز لە تێڕامان و بیرکردنەوە نییەو ئامادەیشی تێدا نییە مشتومڕی عەقڵی بکات ، کە چی زۆر حەزی لەوەیە بخزێتە ناو مومارەسەو کارکردنەوە ، ئەو رێکخستنەش ئەمڕۆ هەیەتی وایلێدەکات خاوەن هێزێکی زۆر گەورە بێت ئەو بیروباوەڕە نوێیانەشی ئەمڕۆ بە بەرچاومانەوە لە دایکدەبن بەم زووانە هەمان هێزو تینی بیروباوەڕە کۆنەکانیان دەبێت، مەبەست لەو هێزە ستەمکارە خۆسەپێنەرەیە ، کە هیچ خۆرە گفتۆگۆو ناڕەزایەتییەك قبوڵ ناکات بارودۆخەکە بەرەو ئەوەدەچێت ، کە مافەخوداییەکانی جەماوەر جێگەی یاسا خوداییەکانی خێڵەکان بگرنەوە.

ئەو نوسەرانەش کە لە سێنتەری بۆرژوازیەتی فەرمانڕەواکانەوە نزیکن ..

بەوانەشەوە کە خۆیان بەدەمڕاست و نوێنەری بۆچوونە تەسکەکانی ئەو چینەو گوماناویەن ، لەدەزگا ڕاگەیاندنە کارتۆنیەکانن، بەبینراو وسیبەرەکانیشەوە، بەودەسەڵاتە زێدە ڕەوە کانیانیشەوە هەرپاسەوانن ، چونکە تەنها ئەرکیان بەرگرییە لە شورای درۆکان وبڕیارە کورتبینەکانی سەرۆک خێڵێكی خۆپەرست  .. 

هەندێکار هەست بەترس و تۆقاندن دەکەن لە ئاست ئەو دەسەڵاتە نوێیەی هەتادێت لەپێشدەمیاندا گەورەو قونە دەبێت ، ئەم نوسەرانە بۆ ئەوەی بەگژ ئەو بارە پشێوەدا بچنەوە ، کە دووچاری کەسەکان هاتووە دەچن بانگەشەی رەشبینانە ئاڕاستەی هێزە ئەخلاقییەکانی دەسەڵات دەکەن ، ئەو دەسەڵاتە لە رابوردودا سووکایەتییەکی زۆری پێکردن ئەوەبوو ئەو نوسەرانە باسیان لە ئیفلاسی زانست کردبەیە ورێنماییەکانی وەحی حەقیقەتاکانی بۆ باسدەکرد ، بەڵام ئەوانەی تازەبەتازە ئیماندارن ئەوەیان بیردەچێت ، کە ئەگەر بەمدواییانەش خوا بایەخی پێدابن ئەوا هەموویان هەمان کاریگەرییان لەسەر نابێت ، بەڵکو تەنها بۆ ئەوانە دەبێت ، کە بۆ ئەو دنیا دەژین ،جەماوەر لە مڕۆدا خوایەکیان ناوێت ، کە تا دوێنێ خاوانەکانی پێشووی نکۆڵییان لێکردبێت و تێکیانشکاندبێت، چونکە هەرگیز رووبارەکان بەرەو سەرچاوەکانیان ناگەڕێنەوە.