ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گروپی ١٨٨ دژی پەسەندکردنی یاسای باری کەسی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

 

facebook sharing button

twitter sharing button

 

 

 

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گروپی ١٨٨ دژی پەسەندکردنی یاسای باری کەسی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنوسی ناڕەزاییان دەربڕی و بە یاسایەکی نامرۆڤانە ناویان لێبرد.

سەبارەت بە  پەسەندکردنی هەمواری یاسای باری کەسیی، گروپی ١٨٨ کە لە چەندین رێکخراوی مەدەنی و داکۆکی لە مافەکانی ژنان لەسلێمانی پێکهاتووە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا سەرکۆنەی ئەو بڕیارە دەکەن و بە یەکێک لە نامرۆڤانەترین یاساکانی ئەم سەردەمە و بە پاشەکشەیەکی مێژوویی دادەنێن.

سەرباری هۆشدارییەکان، دوێنی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەموواری یاسای باری کەسیی عێراق ژمارە ١٨٨ـی ١٩٥٩ درا و پەسەند کرا، ئەوەش لە لایەن ژنان و چالاکوانان کاردانەوەی لێکەوتەوە و جەخت دەکەنەوە کە پەسەندکردنەکە مەترسیی گەورەیە بۆسەر ژنان، منداڵان و کۆمەڵگە.

 

 کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکە لێرەوە ببینە:

سەر چاوە : سپی میدیا