شێرزاد شێخانی
بەخوای بە خوای نە مەسەلە پەیوەندی بە کۆتاوە هەیە ، نە چوار بازنەیە ، نە دەنگدەرە سەختەچییەکانە .
بە کوردی و بە کورتی ئەسبابی عینادی پارتی و هەوڵی لۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەوانەن :
١- لەبەر ئەوەی باش دەزانی دەدۆڕێ و زۆرینەی ناو پەرلەمانی لەدەست دەچی .
٢- حکومەتەکەی برا گەورە دەرووخێ و حکومەتەکی نوێ بە سەرۆکایەتی یەکێتی دادەمەزرێ .
٣- قاچاغی نەفت و گازو دزینی داهاتی گومرەگەکانی نامینێ .
٤- دوکانە حزبیەکان هەموویان دادەخرێن لەبەر ئەوەی ناتانی کاو جۆیان بداتێ .
٥- سەفەریاتی میونیشن و ئیتاڵیاو ئیمارات و راخستنی فەرشی سوور نامینێ .
٦- تورکیاو ئێران و دەوڵەتانی ئیقلیمیش حیسابی پووشکەیان لۆ ناکەن .
٧- بودجەو مووچەیان نامێنێ دەکەونە دەرۆزەکردن لۆ معاشی کادیرو ئەندامەکانیان .
٨- بندیوارەکانیان پەرتەی لێدەکەن و دوور نیە بچنە ناو حزبەکانی ترەوە .
٩- ئەرزەو شوققەو فێىلا نامینێ بیبەخشنە مۆدیلە خڕپن وگۆرانیبێژە عەرەبەکانی لوبنان وتورکیاو ئێران .
١٠- لەهەموو ئەوانەش گرنگتر برا گەورە دەچێتەوە مارێ کە ئەوەش سەرووی ئەو هەموو لەدەستچوونانەیە ، چونکی ئەوان دایاننابوو وەکی کاکە نێچیر پێنج کابینە سەرۆکی حکومەت بیتن . ئەو خەونەشیان فت .
باقی وەلسەلام ..