ئامینە لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ پەرلەمانی سوێد

لە دووتووێی 396 لاپەڕەدا کتێبی «ئامینە لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ پەرلەمانی سوێد» نووسینی «یۆهان ئۆلسۆن» و وەرگێڕانی «رووناک شوانی» چاپ و چاپ و بڵاوکرایەوە و ئێستا لە دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان دەستدەکەوێت.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی پێشوودا، لە سۆنگەی شەڕ و گۆرانکارییە سیاسییەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد. لە نێویاندا بەهەزاران ژن هەبوون. بەشێک لەو ژنانە کەڵکیان لە هەلومەرجی ئەم وڵاتانە وەرگرت، لەسەر پێی خۆیان وەستان، چالاکانە چوونە ریزی پارت و رێکخراوەکان، درێژەیان بە خوێندن دا و بڕوانامەیان بەدەستهێنا. لە ئەنجامدا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی وڵاتە نوێیەکەیاندا رۆڵی بەرچاویان بەدەستهێنا، بەتایبەتی لە سوێد.
یەکێ لەو ژنە ژیر و ئازایانە، ئامینەی کاکە باوەیە. ئەم ژنە فێمێنیست، سۆسیالیست و نێونەتەوەییە وەکو خۆی ئێژێت، ویستوویەتی و دەیەوێت دەنگی ئەو کەسانە بێت، کە دەنگیان نابیسترێ.

 

سەرچاوە: knwe