تەشی ڕێس ئەگەر تەشی ڕێس بێ بەکلکی کەریش دەیڕێسێ

واتە: کەسێ وەستاو دانا بێت بۆ هیچ کارێک پەکی ناکەوێت و ئەنجامی ئەدات.  

بابەتی هەمیشەیی

وتیان بەڕێوی شاهیدت کێیە؟ وتی کلکی خۆم باوەڕم پێیە

واتە: کەسە فێڵبازو درۆزنەکان هەمیشە کاسەلێس و چڵکاو خۆرەکانی دەوربەریان دەگرن بەشاهید تا بەشان وباڵیاندا هەڵبدەن. 

ئەوکەسەی وەفای بۆ دایکی نەبێ، ئیتر تۆ دەبێ هیوای چیت پێبێ

واتە: ئەوکەسەی خیانەت لە نیشتمانەکەی دەکات ئیتر جێگای باوەڕ نییە.

ئەوەی لەسامان نزیک‌بێتەوە، ڕەوشتی بەرزی بیرئەچێتەوە

واتە: ئەوکەسانەی کە تەنها وێڵن بەدوای سامان و پوڵ و پلەوپایەدا، دووردەکەونەوە لەڕێزو خۆشەویستی کەس و ئاشناوڕۆشنای دەوروبەر.

برا لەپشت برا بێ...مەگەر قەزا لای خوا بێ

واتە: تەنها بە برایەتی پشتگیری یەکتر دەتوانین بەرامبەر دوژمن خۆڕاگر و سەرکەوتوو بین.