بائیتر بۆق نەبین

لەتاقیگەیەکی زانستیدا بۆقێک خرایە مەنجەڵێک ئاوەوە و لەسەر ئاگر دانرا.
ئەوەی تێبینی دەکرا هەرچەندە پلەی ئاوەکە گەرمتر ئەبوو بۆقەکە لەجێگەی خۆی نەدەجووڵا لەگەڵ ئەوەی سەری مەنجەڵەکە کراوە بوو،
زانایان بەمە سەریان سوڕما و پاشان بۆیان دەرکەوت کە تاوەکو ئاوەکە گەرمتر بێت بۆقەکە پلەی گەرمی لەشی خۆی ئەگونجێنێ و بە ئارامی ئەوەستێ،
ئەمە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی ئاوەکە کوڵا و ئیتر بۆقەکه مرد.
پرسیارەکە ئەمەیە: دەکرا ئەم بۆقە لەبری ئەو هەمووە هەوڵەی خۆگونجاندنە بە ئاسانی لە ئاوەکە دەربچێت و رزگاری بێت.
پەند لێرە ئەوەیە زۆرێک لە ئێمە لە ژینگەکەماندا کوڵاوین کەچی بە هەر بیانوویەک بێت لێی دەرناچین تاوەکو ئەوەی ئیتر کات بەسەر ئەچێت.
تکایە با ئیتر بۆق نەبین.