پشتکۆڵی پشت دەرگامە

واتە: دڵسۆزو پاسەوانمە.

بابەتی هەمیشەیی

سەردەمی قاچ

ئێمە شێتین ئەگەر نەتوانین بیربکەینەوە...

ئێمە شێتین ئەگەر نەتوانین بیربکەینەوە و  تووڕەین ئەگەر نەمانەوێ بیربکەینەوە و کۆیلەین ئەگەر نەوێرین بیربکەینەوە. (ئەفلاتون)

تەور کلکی خۆی نابڕێتەوە

واتە: گەورە دەستی ناچێتە بچووکی خۆی.

ئەنجامی بێباکیی...

ئەنجامی بێباکیی بەرانبەر کێشە گشتییەکان ئەوەیە خاراپترین  کەسەکان حوکممان دەکەن. (ئەفلاتون)

تا ئەڵێ بەهار، هاوین دێ

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر سست بێ لە ئیش کردنا.

کابرایەک لەو خوارە ڕێبوار تووشی بوو...

کابرایەک لەو خوارە ڕێبوار تووشی بوو، بە تووشی کابرایەکی ترەوە کە دانیشتووە و نان ئەخوا، ئەمیش چوو سەلامی کرد و دانیشت، کابرا هیچ

هەموو مرۆڤێک دەبێتە شاعیر...

هەموو مرۆڤێک دەبێتە شاعیر ئەگەر خۆشەویستی  لەمسی دڵی بکا. (ئەفلاتون)

دۆست و دوژمن لە تەنگانەدا دەردەکەون

کێ کۆمەگت دەکا لەکاتی تەنگانەدا ئەوە دۆستە، ئەوی پشتت تێدەکار ئیتر ئەوە دۆست نیەو دوژمنە !.

کەسی باش پێویستی بە یاسا نییە...

کەسی باش پێویستی بە یاسا نییە تا پێیبڵێی چۆن بە بەرپرسیارییەتییەوە هەڵسوکەوت بکا بەڵام کەسی گەندەڵ هەمیشە ڕێگەیەک بۆ رێککەوتن

لە دووی چوان مەچۆ

واتە: شت کە لەدەست چوو دوای مەکەوە.

پیاوی باش...

پیاوی باش بەرگەی ئازاردانی خۆی دەگرێ بەڵام بە خۆی کەس ئازار نادا. (ئەفلاتون)

نەخشی ڕووی ئاو زوو تێک ئەچێ

بەکارێک ئەوترێ کە بناغەی نەبێ، وە هەر قسە بێ.