سەردەمی قاچ

کاتێک تۆفیق ئەلحەکیم خوێندیەوە کە هەندێک یاریزانی تۆپی پێ کە تەمەنیان لە خوار بیست ساڵەوەیە ملیۆنان لیرە وەردەگرن، دەستەواژە بەناوبانگەکەی خۆی وت: "سەردەمی قاچ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردەمی دەستوقەڵەم  کۆتایی هاتووە و سەردەمی قاچ وتۆپ دەستی پێکردووە، ئەم یاریزانە لە ساڵێکدا ئەو بڕەی وەرگرتووە کە هەموو نووسەرانی میسر لە سەردەمی ئەخناتونەوە وەریان نەگرتووە.