یەکەمین دیداری نووسەران و پێشانگای کتێب بەڕێوە چوو

یەکەمین دیداری نووسەران و پێشانگای کتێب، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە نووسەرانی کورد و لەلایەن ناوەندی نووسەرانی کوردستان لە شاری ئۆسڵۆ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی هەینی، 17ی بانەمەڕ، بەرانبەر بە 7ی مای 2022ی زایینی، کتێبخانەی گشتیی فیروسێت، دیدارێکی دۆستانەی بۆ ئەدیبان و نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پێشانگایەکی کتێبی بە هاوکاریی وەشانخانەی 49 کتێب، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ بەرێوە برد. 

کۆڕەکە لە دوو بڕگە پێک هاتوو کە بڕگەی یەکەمی تایبەت بوو بە خوێندنەوەی  شێعر، چیرۆک و دیالۆگ و بڕگەیەکی تریشی تایبەت بوو بە لە پێشانگاکەی کتێب کە بەشدابووان بە تامەزرۆییەوە بەشدارییان کرد. 

شاعێران بە کۆمەڵێک شێعر، چیرۆک و بەرهەمی نوێ بەشداریی چالاکانەیان هەبوو و کۆڕەکەیان ڕازاندبوەوە. 

لە کۆتاییدا باسێکی دۆستانەی بەشداربووان کەشێکی کراوەی پەیڤین و دیالۆگی بە کۆڕەکە بەخشی و کۆڕەکە پاش سێ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.

 

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان