یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز بەخشرایە زارا موحەمەدی

کاوە گۆرایشی 

بێرلین -ئاڵمانیا 

ئێواره‌ی دوێنێ  یه‌كه‌مین «خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز» له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ به‌شداری كوردانی دانیشتووی ئاڵمان و لایه‌نگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان به‌خشرایه‌ مامۆستا زارا موحه‌مه‌دی.

خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی درایە‌ كانی محه‌مه‌دی.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا، جگه‌ له‌ په‌یامی مامۆستا زارا و كؤميتةي زانستي خەڵاتەکە، كۆمه‌ڵێك باسی زانستیش له‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی كوردی پێشكه‌شكران.

وه‌كی تر هونه‌رمه‌ند دڵێر كه‌مانگه‌ر وێڕای باسێكی كورتی هونه‌ری، پارچه‌ ئاوازێكی نوێی خۆی به‌ كه‌ڵهۆڕی پێشكه‌ش كرد.

 

لەئاکاونتی (  Kaveh Ghoreishi   ) وەرگیراوە