عارف قوربانی
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو لایه‌نه سیاسییه خاوه‌ن پێگه و به نفوزهكانی عه‌ره‌ب له كه‌ركووك به سوننه و شیعه‌وه كۆبوونه‌وه و بانگه‌واز و راگه‌یێندراوی یه‌ك لیستی عه‌ره‌بییان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه، كه به‌پێی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، بڕیاره رۆژی، 06-11-2023، هه‌ڵبژاردن بکرێت. وه‌ك له راگه‌یێندراو و لێدوانی كاره‌كته‌ره به‌شداره‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، هۆكاری سه‌ره‌كیی پشت بڕیاری یه‌ك لیستیی عه‌ره‌ب له كه‌ركووك بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه عه‌ره‌ب هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنج و مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه دوو خاڵی سه‌ره‌كین؛ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب نه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو ئه‌وان له ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ته‌عریبه‌وه بۆ ئێستا بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك. دوه‌میش ئه‌وه‌یه (شیعه و سوننه) كێشه‌ی زۆر گه‌وره له نێوانیان هه‌یه، جیاواز له‌و ناكۆكییه جه‌وهه‌رییانه‌ی له تێڕوانین و په‌یڕه‌وكردنی ئایینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش له دوای كه‌وتنی سه‌دامه‌وه پرۆسه‌ی تیرۆری سوننه به‌شێوازی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی شیعه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌دیاریكراویش له هاتنی داعش و راوهدوونانیاندا ناوچه‌كانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵكراوه و سته‌مكاریی زۆر به‌رامبه‌ر به سوننه‌كان ده‌كه‌ن، به هه‌زاران گه‌نجی عه‌ره‌بی سوننی بێسه‌روشوێن كراون و هه‌زارانیان له زیندانه‌كانی حوكمی شیعه‌دا چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره‌ن، به‌ڵام له پرسێكی وادا كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی كورده‌وه هه‌یه، هه‌موو ناكۆكییه‌كانیان خستووەته لاوه.
بۆ تێگه‌یشتن له هۆكاری ئه‌وه‌ی چۆن عه‌ره‌به‌كان به ئاسانی ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه ده‌نێن و به‌رامبه‌ر به كورد یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بن؟ پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی قووڵ نییه، به روانینێكی ساكارانهش ده‌زانرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سوننە و شیعه له كه‌ركووك ئامانجیان یه‌كه. ئه‌وه‌ی له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆیان ره‌خساوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب و زاڵكردنی هه‌ژموونی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر ئیداره و ئیراده‌ی كه‌ركووكه‌وه، نایانه‌وێ به‌هۆی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌وه له‌ده‌ستیان بچێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ی عه‌ره‌بدا، هیچ كات به ئه‌ندازه‌ی ئێستا كورد په‌رته‌وازه نه‌بووه. ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مانی شه‌ڕی خۆبه‌خۆی كورد به ئه‌ندازه‌ی ئێستا لێكترازاو نه‌بوون. ئه‌وكات به حوكمی شه‌ڕ و دابه‌شبوونی جوگرافیا، دوو به‌ره‌ی سیاسی دروست بوو بوو، پارتی و یه‌كێتی هه‌بوون و حیزبه‌كانی دیكه كه‌وتبوونه ژێر هه‌ژموونی ئه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر یه‌كه‌و له ئاوازێك ده‌خوێنێت.
بۆ تێگه‌یشتن له هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆچی كورده‌كان ناتوانن ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێن و یه‌ك هه‌ڵوێست بن؟ ئه‌مه‌ش پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی قووڵ نییه، به روانینێكی ساكارانه ده‌زانرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كورد ئامانجی یه‌ك نییه. ئه‌وه‌ی قانعی شاعیر به هه‌وێنی برایه‌تی ناوی ده‌بات كه ده‌ڵێت: "برابن غایه‌تان یه‌ك بێ، برایی غایه یه‌ك بوونه"، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی كۆچكردوو حه‌كیم كاكهوهیسیش پارچه پارچه‌بوونی كورد بۆ پارچه پارچه‌بوونی ئامانجه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه. جا ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك راستییه‌ك ده‌دره‌وشێته‌وه ئه‌وه‌یه كه كورد له باشووری كوردستان ئامانجی یه‌ك نییه، بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه له دۆخێكی پڕ له كێشه و ململانێی وه‌ك كه‌ركووكدا ئه‌م نه‌بوونی ئامانج یه‌كییه به‌و جۆره ره‌نگ بداته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له كێشه و چاره‌نووسی كه‌ركوك ده‌گێڕێت، (هێزه) نه‌ك سندووقی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیی كه‌ركووك و كێشه‌كانیشی وایكردووه بایه‌خ و لێكه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك جیاوازبێت به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و كوردستان. هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌بوو كه له دوای كه‌وتنی سه‌دامه‌وه ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌و شاره بکرێت و رێگه نه‌ده‌درا دووباره بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له رابردوودا به پله‌ی یه‌كه‌م رێگربوون له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك، لایه‌نی عه‌ره‌بی بوون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هۆی بایكۆتیانهوه له 2005 رێژه‌ی كورسییه‌كانیان له ئه‌نجوومه‌ن زۆر كه‌متر بوو له پێگه و قه‌باره‌ی خۆیان و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ژموونی كورد به‌سه‌ر ئهنجوومهنهكهشدا زاڵ بوو. ده‌شیانزانی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن رێژه و پێگه‌ی عه‌ره‌ب به‌رزده‌كاته‌وه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی كوردیش كه‌متر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌و هاوسه‌نگییه رازی نه‌بوون و ده‌یانویست ئه‌و پرۆسه‌یه له هه‌لومه‌رجێكدا به‌ڕێوه بچێت كه دڵنیایی ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كورد شكست بهێنێت.
بارودۆخی كه‌ركووك له شه‌ش ساڵی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆ ئێستا بۆ عه‌ره‌ب ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌باره‌یه كه چاوه‌ڕوانی شكستی كورد بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوه كه هیچكات كورد به‌م ئه‌ندازه‌یه په‌رته‌وازه نه‌بووه و له هاوكێشه گهورهكهشدا له دوای كه‌وتنی سه‌دامه‌وه وه‌ك ئێستا لاواز نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌غدا، بۆیه به‌لاوه‌نانی كێشه‌كانیان و دروستكردنی یه‌ك لیستی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه بۆ عه‌ره‌ب هاتووەتهپێش و ده‌یانه‌وێ ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی له سایه‌ی چه‌كی حه‌شدی شه‌عبیدا به‌ده‌ستیانهێناوه، له رێگه‌ی سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زامن بكه‌ن.
لێره‌دا نامه‌وێ ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژه ههزاربارانه بڵێم و پرسی یه‌كڕیزیی كورد و پێویستیی یه‌ك لیستی كورد بورووژێنمهوه، چونكه ئه‌وه خواستێكه نزیكه له مه‌حاڵ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ختوكه‌ی هه‌ستی بێده‌ربه‌ستی سیاسییه‌كانی كورد بده‌م به‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووك ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی دیكه‌وه كه دواجار كورده‌كانی كه‌ركووك باجی گه‌وره‌ی ده‌ده‌ن. ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئێستاش له‌ژێر هه‌ر گوشار و فشارێكدا ناچاری یه‌كهه‌ڵوێستی بن تا ده‌نگی كوردی كه‌ركووك به‌ده‌ستبهێننه‌وه، ئه‌وه دڵنیام دواتر له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ر تێكدهچنهوه و ناتوانن كاروانی پێكهوهبوونتان تاسه‌ر بێت. به‌وهۆیه‌شه‌وه وه‌ك چۆن له شه‌ش ساڵی رابردوو تهعریبچییهك به‌وه‌كاله‌ت شاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حیزبییه‌كانتان شه‌رعییه‌ت ده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی ده‌ستی ته‌عریب له‌سه‌ر كه‌ركووك به‌رده‌وام بێت.
بۆیه پێشنیازی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌كه‌م وه‌ك ناتوانن ئیداره‌ی كه‌ركووك له‌ده‌ستی عه‌ره‌ب وه‌ربگرنه‌وه و بیخه‌نه‌وه ده‌ستی كورد، هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ توركمان رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته بكه‌ن و به‌ره‌یه‌كی كوردی توركمانی له به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی عه‌ره‌ب و ته‌عریب دروستبكه‌ن. به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و دڵنیایی پێشوه‌خته ئیداره له عه‌ره‌به‌كان وه‌رگرنه‌وه و بیده‌ن به توركمان. ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكه‌نه‌وه كه له‌دوای رووخانی سه‌دامه‌وه توركمانتان خسته به‌ره‌ی عه‌ره‌به‌وه و به‌هۆیه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووكتان قورس‌تر كرد.
توركمان وه‌ك كورد له كه‌ركووك له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی ته‌عریبدایه. به سه‌تان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵییان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ئێستاش هاوشێوه‌ی كورد و له‌و رووه‌وه بگره زیاتریش له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی تهشهیوعدان. زۆر هۆكار هه‌ن كورد بتوانێت ده‌ستیان پێوه بگرێت و بیكاته رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و توركمان. ده‌كرێت پێدانی پۆستی پارێزگار به توركمان ده‌ستپێكی قۆناخێكی تازه‌ی پێكه‌وه‌بوونی كورد و توركمان بێت له به‌گژاچوونه‌وه‌ی ته‌عریب. ئه‌و شه‌ڕه‌ی كورد له یه‌كه‌م ساتی چوونهوهیهوه بۆ كه‌ركووك پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شێك هه‌بوو بۆ له عهرهبیخستنی كه‌ركووك و نه‌یكرد.
سەرچاوە؛ سایتی سپی