تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان (cno)-ئۆفیسی دهۆك، ئێوارەی 7-6-2022 لەپەرتوكخانە قوبەهان ئێوارەیەكی رێزلێنان و دانیشتنێكی كراوەی بۆ سەركەوتوانی بادینان لەیوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێكخست.
سەرەتا لاوین سەوری سەرپەرشتیاری توڕەكە گرنگی ئەم چالاكییەی بۆئامادەبووان روونكردەوەو پیرۆزبایی لەسەركەوتوەكان كردوو، وتی: ئەركی سەرشانمانە رێز لەم كەسانە بگرین، بۆ ئەوەی بزاڤی ڕۆشنبیری و ئەدەبی بەرەو پێش ببەین.
دواتر عەبدولڕەحمان بامەڕنی وەك نوێنەری بنكەی گەلاوێژ لەدهۆك، وتەیەكی لەسەر گەلاوێژ و چۆنیەتی دانانی لیژنەی هەلسەنگاندن و وەرگرتنی بەرهەمەكان بۆ فێستیڤال رونكردەوە، پاشان سەركەتوانی بواری شیعرو چیرۆك و لێكۆڵینەوەی بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودوڵەتی گەلاوێژ (محسن عەبدولرەحمان- لێكۆڵینەوە، دلدار محەمەد-شیعر ، دلبرین عەبدولفەتاح بۆتانی- چیرۆك) خەڵاتكران.
سەرچاوە: galawej