شانۆیی”یادی گاڵتەجاڕێک” نمایشکرا

لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان، شانۆیی یادی گاڵتجارێک لە بارەی پەراوێز خستنی بە نوسەران و هونەرمەندان و نەبونی ئازادی ڕەخنە نمایشکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، شانۆیی گاڵتەجاڕ نمایشکرا، ناوەڕۆکی شانۆییەکە باسی لە بێباکی و بە خەمەوە نەبونی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بەرامبەر بەرهەمە ئەدەبی و هونەریەکان دەکات.  

لە شانۆییەکەدا ئاماژە بە  نەبونی ئازادی دەربڕین کرا و تیادا باس لەوە دەکات کە هەرکات بە زمانی ڕەخنە گرانە بەرهەمێک نمایش بکرێت هەڕەشە و پەراوێزخستن ڕوبەڕویان دەبێتەوە.

شانۆییەکە لە نوسینی ئومێد کەمال، دەرهێنان و نواندنی گیڤارا جەبار، لە لایەن ئاکار بەکر کاری موزیکی بۆ کراوە، سەهەند جەلال دیکۆر و ساوێن جەلال کاری جلوبەرگی ئەنجامدراوە، دێرین عومەر جێبەجێکاری ڕوناکی کردوە و بڕیارە شانۆییەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نمایش بکرێت.

 

سەرچاوە: rojnews