وێنه‌.. له‌سلێمانی یادی كۆچی دوای حه‌سه‌ن زیره‌ك كرایه‌وه‌

له‌شاری سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات و هونه‌رمه‌ندانی باشوری كوردستان، یادی 50 ساڵه‌ی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ندی دیاری ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان حه‌سه‌ن زیره‌ك كرایه‌وه‌.
له‌و مه‌راسیمه‌دا پێنجه‌مین خێزانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك ڕابه‌خان و منداڵه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌كی هونه‌رمه‌ند ئاماده‌بوون و دڵ خۆشی خۆیان ده‌ربڕی كه‌ له‌باشوری كوردستان یادی كۆچی دوای حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كرێته‌وه‌.
هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات چه‌ندین گۆرانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك وترانه‌وه‌.

 

 

سەرچاوە: pukmedia