یادی فوئاد ئەحمەد و شەماڵ سائیب تەحسین تەها دەكرێتەوە

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتە لە هەولێر یادی سێ‌ گەورە هورنەمەندی كورد بكرێتەوە و رێورەسمێك ئەنجام بدرێ‌.
هەینی 25ـی تشرینی دووەم، بەپێی بانگێتشنامەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر هاتووە، بانگهێشتتان دەكەین بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمی یادێك بۆ هەر سێ هونەرمەندی رەسەنی كورد (فوئاد ئەحمەد، شەماڵ سائیب، تەحسین تەها).
ئەو هونەرمەندانە تەمەنێكی زۆریان لەناو خزمەت بە هونەری كوردی بردە سەر.
بڕیارە ڕۆژی دووشەمە سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری و لەسەر رێی هەولێر كەركووك ئەو یادە بكرێتەوە.
ئەو هونەرمەندانە بە دەنگی رەسەنی كوردی ناسراون و تەمەنی خۆیان بۆ هونەری كوردی تەرخان كردووە و چەندان گۆرانی رەسەن و كولتووریان پێشكەشی هونەری كوردی كردووە.

 

 

سەرچاوە: wishe- رامیار جەواد