دیالۆگی نیشتمان ..
بێتهۆڤن لەکاتی پێشکەشکردنی نمایشێکیدا ڕەتیکردەوە لەبەردەم سەرۆک و بنەماڵە فەرمانڕەواکاندا کڕنۆش ببات، هەربە بەردەمیانا بەسەربڵندی تیپەری و بەردەوام بوو لە ڕێگاکەی بۆ سەرشانۆ وپێشکەشکردنی شاکارەکەی..
ئەوە زۆر کەسی سەرسام کرد ،کەلێیان پرسی بۆواتکرد ؟
وتی: “زۆر پادشا ی کە دێن و دەڕۆن.. بەڵام تەنها یەک بێتهۆڤن هەیە"
هەروابوو دوای ٢٠٠ ساڵ، کەس بیری ئەم پاشایانە یان نەما.. بەڵام ئەوان تا ئەمڕۆش ناتوانن بیتهۆڤن لەیاد بکەن ..
تۆمرۆڤی..تۆکوردی ..سەربەرزبە..تۆ خۆت بەهای خۆت دیاری دەکەیت..
هەرگیز خۆت بچووک مەکەرەوە کاتێک بەرپرس وخاوەن دەسەڵات ومافیاو بازرگانە چەتەکان وسەرۆکی پارت وکوڕونەوەکانیان دەبینیت...
دەبێ باش بزایت ..
ئەوانە گەورەو قوربان وجەنابی دزو کۆیلەوماستاوچی و مشەخۆروگەوجەکانن.. هی تۆنین ..!