گه‌شتنامه جۆرێك یان به‌شێكیتری گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه، ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ری گێڕانه‌وه‌ی رووداو و ره‌وتی رۆژانه‌ی ته‌مه‌ن به هه‌موو هه‌ڵبه‌ز و دابهزییهكانییهوه بێت، ئه‌وا گه‌شتنامه به‌رده‌وام ئامانجی دیاریكراوی خۆی هه‌یه و كۆی گێڕانه‌وه‌كه بۆ یاداشتكردنی خودی ئامانجه‌كه‌یه نه‌ك نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری كه‌سه‌كه.
محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم سۆڵه‌یی به‌رزنجی له دوو توێی 296 لاپه‌ڕه‌دا پوخته‌ی كاری یه‌كێك له لیژنه‌كانی كۆڕی زانیاری كورد ده‌گێڕێته‌وه كه له ساڵی 1971 دا پێكهێنران بۆ گه‌ڕان به گوند و ناحیه و قه‌زاكانی پارێزگای سلێمانی بۆ كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وه و تۆماركردنی سامانی شاراوه له زاراوه و فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ك، بڕیاره سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 10/12/2022، له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی نووسه‌ران له باره‌گای یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی سلێمانی، كتێبه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
سەرچاوە: knwe