گیراوەی پیپسی

ئایا دەزانن کێ خاوەنی میکسی گیراوەی پێپسی یە 🍷 ؟
داهێنەری پێپسی دەرمانسازێکی ئەمریکییە (کالیب برادهام)

بە ڕێکەوت لە دەرمانخانەکەیدا بە تێکەڵکردنی چەند مادەیەک لەگەڵ ئاوی سۆدەدا داهێنا، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی هاوینی ساڵی ١٨٩٨دا لە دەرمانخانەکەدا پێشکەشی کڕیاران بکات.

کالێب برادهام دڵنیا بوو کە خەڵک دێنە دەرمانخانەکەی، ئەگەر شتێکیان پێبدات کە حەزیان لێیە و لە ڕۆژانی گەرمدا فێنکیان بکاتەوە، تێکەڵە بە تامەکەی بە “خواردنەوەی براد” ناسرابوو  لەگەڵ ناوەکەی خۆی برادهام.

دوای ئەوە، کالێب برادهام بڕیاریدا ناوی خواردنەوە تایبەتەکەی بە “پێپسی-کۆلا” ناو بنێت؛ چونکە بە بۆچوونی ئەو چارەسەری نەخۆشی هەرس نەکردن بوو، کە بە ناڕەحەتی هەناسەدان یان ئاماژەیەک بۆ ئەنزیمی پێپسین ناسراوە، یەکێکە لە ئەنزیمەکانی هەرس کە گەدە بەرهەمی دەهێنێت و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پرۆسەی هەرسکردندا.

و کاتێک خەڵک بۆ کڕینی خواردنەوەکەی داڕژان؛ برادهام قەناعەتی هێنا کە کۆمپانیایەکی بچووک بکاتەوە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکەی و لە ساڵی ١٩٠٢دا پاتێنت تۆمار بکات.

کۆمپانیاکەشی دوای جەنگی جیهانی یەکەم مایەپووچ بوو، بەڵام هەر زوو کۆمپانیاکە توانی سەرکەوتنی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.تائەمڕۆ بازاری هەیە .