ژمارەی نوێی گۆڤاری TV کەوتە بەردیدی خوێنەران

لەدوو تووێی 46 لاپەڕەی ژمارەی 14 گۆڤاری TV کەوتە بەردیدی خوێنەران.
لەم ژمارەیەدا بابەتگەڵێكی وەك جان دەمۆ شاعیرە ئاشوورییە شێواوەكەی كەركوك، شاناز عەل یەكەم ژنە كوردی داوەری تۆپی پێی پیاوان، چاوپێكەوتن لەگەڵ پەیوەند جاف ،كەركوك لە بیرەوەرییەكانی د. نوری تاڵەبانی، عارەبانەكەی بورهان جاهید و... هتد خراونەتەڕوو.

هەروەها بە زمانی عەرەبیش چەند بابەتێك بڵاوكراوەتەوە. 

گۆڤاری TV گۆڤارێكی مانگانە گشتییە كە دەزگای میدیایی كەركوك بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەریدەكات.

 

 

سەرچاوە: pukmedia