ناوەندی ئەدەبی مەم و زین لە شاری هەولێر کۆڕێکی شیعری بۆ ژنە شاعیر گوڵێ سەلیم بەست
ئێواری ١ی ئادار ناوەندی ئەدەبی مەم و زین میوانداری ژنە شاعیر "گوڵێ سەلیم"ی کرد لە کۆڕێکی ئەدەبیدا کە چەندین شاعیر و
نووسەر و هەواداری شیعری کوردی ئامادەی بوون، گوڵێ سەلیم چەند دەقێکی شیعری پێشکەشی ئامادەبووان کرد و پاشان کۆڕەکە بە هەڵسەنگاندنی ئامادەبووان دەوڵەمەن کرا.
سەرچاوە : ئاپۆرا نیوز