گووگڵ بەلێشاو ئەکاونتی ناچالاکی جیمەیڵ دەسڕێتەوە + چۆن دووربین لەم سڕینەوەیە؟

لەم دواییانەدا گووگڵ ڕایگەیاند کە بە ملیۆنان ئەکاونتی (هەژماری) جیمەیڵ دەسڕێتەوە، ئەمەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجە سەرەتایی و داواکراوەکانی گووگڵ. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای گووگڵ ئامانجیەتی سێرڤەرەکانی پاک بکاتەوە و ئاسایشی بەکارهێنەران بەرز بکاتەوە.

 

بڕیارەکەی گووگڵ بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکییەوەیە. یەکەم: ئەم ئەکاونتانە مەترسی ئەمنی دروست دەکەن چونکە دەتوانرێت بە ئاسانی لەلایەن هاکەرەکانەوە بکرێتە ئامانج. دووەم: سڕینەوەی ئەکاونتە ناچالاکەکان سێرڤەرەکان پاکدەکەنەوە و ڕێگە بە دروستکردنی ئەکاونتی نوێ دەدەن. ئەو ئەکاونتانەی کە دوو ساڵە بەکارنەهێنراون ئامانجی سەرەکی سڕینەوەی گووگڵن.

چۆن ڕێگری لە سڕینەوەی ئەکاونتەکەت دەکەیت؟

ئاسانترین ڕێگا بریتییە لە چالاککردنەوەی هەژمارەکە. بۆ ئەم مەبەستە دەبێت بچیتە ئیمەیڵەکەت و ئیمەیڵێک بنێریت بۆ ئەوەی نوێ ببێتەوە. یەکێک لەم بژاردانە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت:

١. پەیوەستکردنی یەکێک لە خزمەتگوزاری و ئەپەکان بە جیمەیڵ (بۆ نمونە پەیوەستکردنی بە یوتیوب و هتد)

٢. پەیوەستکردنی بە گووگڵ و گەڕان لە گووگڵ بەو هەژمارە

٣. پەیوەستکردنی بە پلەی ستۆر و دابەزاندنی ئەپ

٤. بچۆرە ژوورەوە بۆ ناو ئیمەیڵەکەت واتا Sign in بکە یان نامە بنێرە

٥. چوونە ژوورەوە بۆ ئیمەیڵەکەت و بچۆرە ناو گووگڵ درایڤ و چالاکی لە گووگڵ درایڤ ئەنجام بدە وەکو سڕینەوە و زیادکردنی فایل و پەڕگە.

 

سەرچاوە: سایتی کیتن