پشکۆ ناکام
(( پێویستیمان بە جەنگێکی تازە هەیە کە چەکەکانی كتێب و سەرکردەکانی ئەهلی فیکر و قوربانیەکانیش نەزانین و کۆیلایەتی و ئایین بێ..." دیستیۆفسکی " ))
لە هەزار و چوار ساڵەوە لە دەشتاییەکانا ژیاون ، شەوانیان بە سووتانی دار و تەختەوە ڕووناک کردۆتەوە ... تەنها شوانێتی و ڕاونان و داگیر کردنیان زانیوە.. بە "لم" دەستنوێژیان ئەگرت.. شەڕیان کرد و جەنگان و کەوتنە گیانی یەکتر..لە هەزار و چوارسەد ساڵەوە هەر وەک ئەوانەی پێش خۆیان ئەفسانە و چیرۆک و قسە و باس و ژیاننامەیان بۆ جێهێشتووین ووتیان ئەوانە"پیرۆز"ن و دوای هەزار و چوارسەد ساڵ ئەبێ وەک ئەوان بیربکەینەوە..وەک ئەوان خۆمان بپۆشین..وەک ئەوان بژین..وەک ئەوان شەڕ و شۆڕ بکەین..وەک ئەوان هاوسەرگیریی بکەین تا تا ئاستی چوار ژن !!لە یەک کاتا..هەزار و چوارسەد ساڵ لە خۆ حەشاردان لە پشت چیرۆک و کەسانێ هیچ شتێ لە ڕاستی بوونیان نازانین و نابێ لە "جبە"کانیان دەرچین و دوایان کەوین و لەگەڵ جەنازەکانیانا بڕۆین و تا ئەمڕۆش سەردانی گۆڕەکانیان بکەین ....هەزار و چوارسەد ساڵە چییان ووتوە لێک ئەیەینەوە بۆ وایان ووتوە و مەبەستیان چی بوە!! هەزار و چوارسەد ساڵە بوێژ و دوعا ئەکەین و ئەپاڕێینەوە کە ماڵی جولەکە و مەسیحی تێک چێ و هیچمان بەدەستەوە نەماوە تا ووڵاتەکانیان تێک و پێک بەین و خۆشمان ووڵاتمان نەما بۆ بە بەدیل گرتنی ئافرەتەکانیان و تەنها ئافرەتە موسڵمانەکان بە دیل گیران..هەزار و چوار سەد ساڵە لە "زەکات" و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی برسییەکانی ووڵاتە ئیسلامییەکان هەر لە زیا بوونایە...هەزار و چوار سەد ساڵە لە ڕۆژوو گرتن و وورگی شێخە موسڵمانەکان هەر لە زل بوون و قورس بوونایە.. هەزار و چوارسەد ساڵ لە شەیتان ڕەجم کردن و شەیتانە مۆسڵمانەکان هەر لە زۆر بوونان...ئەوانەی ئێوە بە نەتەوەی نوستوو حسابیان ئەکەن و نوێژ دژیان ئەکەن گەشتنە بۆشایی ئاسمان و لەسەر مانگ نووستن و ئەتۆمیان کرد بە دوو بەشەوە ، سانیەیان لەتکرد ، شۆڕشی تەکنەلۆجیای فیزیا و ئەلیکترۆنیان کرد ، ئێوەش تەنها لە شۆڕشی" ناوگەڵ" بەردەوام و سەرکەوتوون...لەوەتەی بوون بە خاوەنی"توالێت" بیر لەوە ئەکەنەوە چۆن بچنە ناوی و بە چی نوێژ بەتاڵ ئەبێتەوە جگە لە" ژن و کەر و سەگی ڕەش"!!!
هەزار و چوار سەد ساڵە باس لە کولتوور و ئایین و شەریعەتێک ئەکەن کە بۆ هەموو شوێن و ڕۆژگارێک ئەگونجێ ، گەر بە کەڵک بهاتایە بۆ تا ئێستاش هەر دواکەوتووین..؟ گەر سوودێکی تیا بوایە بۆ دونیای ڕۆژ ئاوا نەیبرد بۆ خۆی..؟
كاتێ ئەسپ بۆ ئەرز کێڵان و کەر بۆ پێشبڕکێ" موسابەقە" بەکار بێ ، هیچ خێرێکمان پێ ناگا و گرەوەکە ئەدۆڕێنین...
سەرچاوە : سپی میدیا